لە ئێلح دەستبەسەراگرتنی شارەوانی سێرت و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی سێرت بە چالاکییەک لە ئێلح شەرمەزارکرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی سێرت بە چالاکییەک لە ئێلح شەرمەزارکرا.
چالاکیی شەرمەزارکردن لە ئێلح بە پێشەنگایەتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ئەنجامدرا.
لەبەردەم بینای دەبەپە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و پانکارتی "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە" و "گەل دژی کودەتای قەیوم بەرخۆدان دەکات" هەڵگیرا.
هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە، سۆنگول کۆرکماز تیشکی خستەسەر هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین و ڕایگەیاند ئەمە قبووڵ ناکەن و خاوەنداری لە ڕۆژئاوا دەکەن.
سۆنگول ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی سێرت نیشاندا و گوتی: "لەلایەک دەستی ئاشتی درێژ دەکەن، لەلایەکی دی هێرش دەکەن و ئیرادەی گەل قبووڵ ناکەن. ئێمە قەیوم قبووڵ ناکەین".
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح موستەفا مەسعود تەکیک کۆمەڵکوژییەکانی تشرینی شەرمەزار کرد، جەختی کردەوە ئاکەپە هەموو ڕۆژە کودەتا دژی ئیرادەی گەل ئەنجام دەدات.
پاشان چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا و درووشمی "بەرخۆدان ژیانە، قەیوم تاڵانە" بەرزکرایەوە.