ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ناڕەزایەتی لە دژی هێرشەکان دەربڕی
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی سەر مەدەنی هێڵی سووری تێپەڕاندووە و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی سەر مەدەنی هێڵی سووری تێپەڕاندووە و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربارەی هێرشە ڕاستەخۆکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هاوڵاتییانی مەدەنی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەسنیشانیکردووە ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگە لە دژی هاوڵاتییانی مەدەنی لە شاری سرین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەو هێرشەدا کە ١٢ مەدەنی شەهید بوون و ١٣ی دیکەش بریندار بوون، بە گوێرەی هەموو یاسا نێونەتەوەییەکان تاوانی جەنگە و پێشێلکردنی بڕیای ١٦٧٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشە."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە هەڵوێست وەرگرن و چیتر ڕێگە نەدەن بەم هێرشە دڕندانانەی دەوڵەتی تورکی قڕکەر.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کراوە بە خێرای دەستوەردان بکات و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و خەڵکی مەدەنی ڕاوەستێنێت.