بە دیمەن

لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە ڤییەنا چالاکیی شەرمەزاری بەڕێوە چوو

کوردان لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەم کورد)چالاکییەکی شەرمەزاریان ئەنجامدا.

چالاکییەکە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەچوو و بە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی بڵاکراوە خوێندرانەوە. چالاکوانان بەردەوام دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژاوا" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان دەوتەوە.

هەرەەوها لە چالاکییەکەدا وتار پێشکەش کرا و جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانی جیهانی کرایەوە و داوا لە گەلان کرا کە سەرەنجیان لەسەر ڕووداوەکانی کوردستان بێت و هاودەنگ بن لە گەڵ گەلی کورد.