پاریزەران بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان پێشکەش کرد
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانییەکانی دیکەی ئیمرالی، بەمەبەستی دیدار، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانییەکانی دیکەی ئیمرالی، بەمەبەستی دیدار، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ کە لە زیندانی ئەمنی باڵای ئیمرالی بەساڵانە بەدیل گیراوە، بەمەبەستی دیدار و کۆبوونەوە داواکاری نوێیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بورسا و ئیدارەی ئیمرالی کرد.
داواکارییەکە لە لایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە هەریەک لە؛ ڕەزان ساریجا، ڕازییە ئۆزتوک، جەنگیز یورەکەلی و مەزڵوم دینچەوە پێشکەش کراوە. هەروەها بەهەمان مەبەست داواکاری دیداریان لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمرالی، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش پێشکەش کرد.