بە دیمەن

ڕێپێوانی درێژمەودا بە ئیرادەوە لە شاری مێلۆنی فەرەنسا بەردەوامە

ڕێپێوانی درێژمەودا لە شاری مێلونی فەرەنسا بەردەوامە و لەوێ کوردستانیان و دۆستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون.

ڕێپێوانی درێژمەودا کە لە ٢١ی کانوونی دووەم لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری لۆریانی فەڕەنسا دەستیپێکردووە، لە ٩یەمین ڕۆژیدا لە شاری مێلۆنی فەرەنسا بەردەوامە.

چالاکوانانی ڕێپێوانەکە لە وێستگەی شەمەندەفەری شاری مێلون لەگەڵ کورد و دۆستانیان گردبوونەوە و سەبارەت بە ئامانجەکانی ڕێپێوانە درێژ مەوداکەیان و داواکارییەکانیان بڵاڤۆکیان بڵاو کردەوە.

لە وێستگەکە ڕێپێوان دەستیپێکردەوە و کوردستانیان و دۆستانیان بەشداریی چالاکییەکە بوون.

لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ"، "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژاوا" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" وترایەوە و چالاکوانان بڵاڤۆکیان دابەشکرد. ڕێپێوانەکە سەرەڕای بارانبارینی زۆر بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەردەوام بوو.

چالاکوانان لە میانەی ڕێپێوانەکەیاندا ئەم پەیامەیان ڕاگەیاند: "هەتا رێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت ئێمەش ئازاد نابین، بۆیە لەپێناو ئازادیی خۆمان لەشەقامەکاندا دەبین و درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین". هەروەها داوای بەشدارییان لە چالاکییە جەماوەرییەکی ١٥ی شوباتدا کرد کە لە ستراسبۆرگ بەڕێوەبچێت."