خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن

خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان شەوی رابردوو لە دەیان شار و شاروچەکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوام بوو.

دوای کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بێوەستان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێن و گەل راپەریوە.

شەوی رابردوو لە زۆر شاری رۆژهەڵاتی کوردستان وەک ورمێ، کرمانشان، سنە، ئیلام، سەقز و مەهاباد خۆپیشاندان ئەنجامدران.

هەروەها لە تارانی پایتەختی ئێران و ئەردەبیل، ئەسفەهان، ماهادان و رەشت گەل رژانە نێو شەقامەکان و لەنێوان گەل و هێزەکانی دەوڵەتدا شەڕ روویدا.

شوی رابردوو لە زیندانی ئەوینی تارانیش زیندانیان راپەرین و بەپێی دوایین ئامار ٤ زیندانی گیانیان لەدەستدا و ٦١ زیندانی بریندار بوون.

زیندانی ئەوین یەکێک لەو زیندانانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن ئەمریکاوە وەک مەترسیدارترین زیندانەکانی جیهان ناسراون.

هەروەها لە خۆپیشاندانەکانی تاراندا کە بە دروشمی 'پێویستە مەلاکان بچنە دەتەوە'،' بمرێت دیکتاتۆر' دەستیپێکرد و هێزەکانی رژێم هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و ٢٠ خوێندکار دەستگیرکران.

لە ئەردەبیل و هەمەدانیش خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و شەڕ لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی رژێم روویانداوە.

بەپێی دوایین ئاماری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئێران، لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کە نزیکەی مانگێکە بەردەوامە، زیاتر لە ٢٠١ کەس کوژراون.

ئۆپۆزسیۆنی ئێران باسی ئەوە دەکات کە خۆپیشاندانەکان لە ١٩٠ شار بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژراون.

ف.ق