لە بانگەوازەکەدا هاتووە، "لە پێناوی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، لە بەرواری ١ تا ١٥ شوبات لە دەرەوەی ووڵات و لە ژێر درووشمی کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئۆجالانە، هەڵمەتی چالاکی سەرتاسەری جۆراوجۆر بەڕێوە دەبرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمەش وەک کۆمسیەنەکانی باشوری کوردستانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد/ئەوروپا، بانگەوازی لە گەلی کوردستان دەکەین لەدەرەوەی ووڵات، بەتایبەت کوردانی باشوور و هەموو ئازادیخوازان و لایەنگرانی مافی مرۆڤیش دەکەین، کە بەشداری چالاکانە بکەن لەو هەڵمەتە جیهانیەیی کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان پلانسازیی بۆ کراوە. بەشداری کردن پارێزگاریە لەبەهای بەرزی ئازادی و مرۆڤایەتی".
دەقی بانگەوازەکە
ئێستا کاتیەتی، کاتی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان
با هەموو بەشداربین
ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەقۆناغێکی هەرە دژوار ومهترسیداردا تێدەپەڕێت. ژیان لەهەموو ڕەهەندەکانیدا توشی پەککەوتن و داخوران و پوکانەوە هاتوە. سیستەمی سەرمایەداری وەک تاقانەترین سیستەم باڵی ڕەشی خۆی بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا کێشاوە و بەرپرسیارە لەم چارەنوسە ترسناک و تاریکەی ئەمڕۆی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.
لە شوباتی ١٩٩٩ دا بە پلان و گەلەکۆمەکهی هەمان ئهو سیستەمه قێزەونهی ئەمڕۆ و دەوڵەتانی هاوپەیمان و بەرژەوەندخوازی سەرمایەداری، یەکیک لە سەرکردە و ڕێبەرە گەورە شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازەکانی سەدە و ڕێبهری گەلی کورد و گەلانی ژێردەستەیان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە و دوور لەهەر بەها و ئەخلاقێک، ڕادەستی دەوڵەتی فاشستیی تورکیای هاوپەیمانیان کرد! ئەم ڕووداوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە یەکێک لەڕۆژە ڕەشەکانی مێژوو دادەنرێت.
ڕێبەر ئۆجالان وەک ڕێبەرێکی گەورەی هزر و فکر و خاوەنی پەرادایمی ئازادی و پێکەوەژیانی گەلان، بیست و دوو ساڵە لەزیندانی تاکەکەسی لە دوورگەی ئیمراڵی، بەرخۆدانێکی بێوێنە لەدژی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هزری نەژادپەرستی و جیاکاری ڕەگەزی و نەتەوەیی و چینایەتی..هتد دەکات.
ئەوەی دەوڵەتانی سەرمایەداری جیهان و دەوڵەتی تورکیاش پلان و بەرنامەداڕێژیان بۆکردبوو؛ لە ئاواکردنی خۆری بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی ئاپۆیی و پوکاندنەوەی ههتا ئاستی لەناوبردنیش، نەک هەر شکستی پێهات! بەڵکوو بەو تێکۆشان و بەرخۆدانەی ڕێبەر ئۆجالان خەبات و بەرخۆدانی بزوتنەوەکەی بردە ئاستێکی تری گەورە و پێشکەوتوو، وە توانی لە چوارچێوەی کوردو کوردستانیشهوه بهولاتر پەلبهاوێت و ببێت بە هیوایەک بۆ بزووتنەوە شۆڕشگێرەکانی تری دونیاش. ئەمڕۆ هەر هێزگهل و دەوڵەتانێکی جیهانی یان ناوچەیی بیانەوێت باسی چارەسەری بکەن ناتوانن تهڤگەری ئاپۆیی لەبەرچاو نەگرن.
لە پێناوی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، لەبەرواری ١ تا ١٥ شوبات لە دەرەوەی ووڵات و لە ژێر درووشمی کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئۆجالانە، هەڵمەتی چالاکی سەرتاسەری جۆراوجۆر بەڕێوە دەبرێت. ئێمەش وەک کۆمسیەنەکانی باشوری کوردستانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد/ئەوروپا، بانگەوازی لە گەلی کوردستان دەکەین لەدەرەوەی ووڵات، بەتایبەت کوردانی باشوور و هەموو ئازادیخوازان و لایەنگرانی مافی مرۆڤیش دەکەین، کە بەشداری چالاکانە بکەن لەو هەڵمەتە جیهانیەیی کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان پلانسازیی بۆ کراوە. بەشداری کردن پارێزگاریە لەبەهای بەرزی ئازادی و مرۆڤایەتی.
ژ.ت