کەنەکە: حکومەتی ئەرمەنستان ناپاکیی لە هەردوو گەلی کورد و ئەرمەن کرد

دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) حکومەتى ئەرمینیای ئیدانە کرد، کە دوو گەریلای ئازادیی کوردستانی ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردووەتەوە.

دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) حکومەتى ئەرمینیای ئیدانە کرد، کە دوو گەریلای ئازادیی کوردستانی ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردووەتەوە.دەقی ڕاگەیاندراوەکەى کەنەکە:

حکومەتی ئەرمەنستان ناپاکیی لە هەردوو گەلی کورد و ئەرمەن کرد

دوو جەنگاوەری کوردستان، لەهەنگ ( ئاتیلا چیچەک ) و عەلی شێر ( حسێن یەڵدرم)، لە مانگی ئابی 2021دا لەسەر سنوری ئەرمەنستان، توشی هێزێکی ئەو ولاتە بوون. بۆئەوەی کێشە روو نەدات، شەڕوانەکان بە شێوازێکی دۆستانە نزیکی ئەو بوونەوە. هێزەکەی ئەرمەنستان ئەو انی دەستگیرکرد و رادەستی دادگای کردن. دادگای باڵای ئەرمەنستان لە 23ی شوباتی 2022دا بڕیاری ئازادکردنی ئەوانی دا. بڕیار بوو ئازاد ببن. بەڵام دەزگای ئیستیخباراتی ئەرمەنستان ئەو دوو کەسەی برد بۆ شوێنێکی نادیار.

 دوای ئەوە رێکخستنە کوردییەکان و دۆستان کەوتە گەڕان هەوڵدان بەدوای چارەنووسی ئەو دوو جەنگاوەرەدا هەتا ئازاد بکرێن. هەر ئەوکاتە هەواڵی لەهەنگ و عەلی شێر بوو بە رۆژەڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان. ئێمەش وەک ك ن ك لە رێگاکانی خۆمانەوە کەوتینە هەوڵدان و پەیوەندی جۆراوجۆر بۆ ئازادکردنی ئەو خەباتکارە کوردانە. ئەو کاتە دەسەلاتدارانی ئەرمەنستان زانیاری هەڵەیان بڵاوکردەوەو ویستیان سەر لە دۆستانمان بشێوێنن. بەو هۆکارانە هەوڵدانەکانی ئێمە نەگەیشتنە ئەنجام.

دوای ئەوە دەرکەوت کە حکومەتی پاشینیانی سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان پەیوەندی کردووە بە حکومەتی توکیاوە و لەسەر ژیانی ئەو دوو جەنگاوەرە مامەلەیان کردووەو دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی مرۆڤانە، هەردوکیانیان رادەستی میتی تورکیا کردووە.

ئیستخباراتی ئەرمەنستان بەم رەفتارە چەپەڵەی خۆی کردە لقێک لە دەزگای میت. پاشینیان و حکومەتەکەی بەم هەڵوێستە قێزەون و نائەخلاقییە ناپاکیی لە هەردوو گەلی کورد و ئەرمەن و بەها مرۆڤایەتییەکان کرد. هەروەها پاشینیان بەم هەڵویستەی خۆی، جینۆسایدی ساڵی 1915ی ئەرمەنیانی ئەرێ کردوو خۆی کرد بە هاوکاری داگیرکردنی قەرەباغیش. هەمانکات هەوڵدانێکە بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و ئەرمەن.

بەو بۆنەیەوە ئێمە بە توندی پاشینیان و حکومەتەکەی ریسواو شەرمەزار و مەحکوم ئەکەین. بانگەوازیی لە گەلی ئەرمەن ئەکەین لە دژی ئەو حکومەتە خیانەتکارە هەڵوێست بگرن و بە زووترین کات ئەرمەنستان لەو دەسەڵاتە ناپاکە رزگار بکەن.

ژ.ت