لە هامبۆرگ یادکردنەوەی شەهیدان: ئەو گولـلەیە بەر جەستەی هەموو ژنان کەوت

لە یادکردنەوەکەی هامبۆرگدا لەسەر تێکۆشانی ساکینە جانسز گوتیان: "هەمیشە سەرسامی بەرخۆدانی ئەو بووین. ئەو گوللـەیە بەر جەستەی هەموو ژنان کەوت". هەروەها بانگەوازی بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی پاریس کرا.

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بۆ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلمەز لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس شەهید کران و ئەڤین گۆیی، میر پەروەر، عەبدولڕەحمان کزڵ لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە پاریس شەهیدا کران مەڕاسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

لە هۆڵی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی هامبۆرگ (دەکتەم) چالاکییەکە ئەنجامدرا، هۆڵەکە بە مۆم و پۆستەری شەهیدان ڕازێنرایەوە.

یادکردنەوەکە کە لە لایەن ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین و کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەوروپا ڕێکخرا، بە خولەکیک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.

نوێنەری دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) جەنگیز عونات لە یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە هەر شۆڕشگێڕێک کە شەهید دەکرێت بەرپرسیارێتی قورس دەخاتە سەر شانی ئەوان و گوتی: "پێویستە نەک تەنها لە ڕۆژانی یادکرنەوەکەدا، لە هەر ساتێکی ژیانماندا دەبێت خاوەندارێتی لە شەهیدان و تێکۆشانی ئەوان بکەین". هەروەها عونات داوای لەو کەسانە کرد کە بەشداری یادکردنەوەکە بوون بەشداری ڕێپێوانەکەی پاریس ببن.

سیاسەتمەدار سەلما ئیرماک ئاماژەی بەوەکرد کە ساکینە جانسز لەبەر ئەوەی ژنێکی بەرخۆدەر بوو، فکری سیاسی ئەویان بە ئامانج گرت و گوتی: "ساکینە جانسز وەک ژنێکی بە شەرەف و بەرخۆدەری دێرسیم جێی خۆی لە نێو تێکۆشاندا گرت. لە دامەزرادنی پەکەکەدا ڕەنجی مەزنییدا. هەمیشە سەرسامی بەرخۆدانی ئەو بووین. بۆ ژنانی کورد بوو بە سیمبولی ئازادی. لە هەمانکاتدا هاوڕێی سەرۆک ئاپۆ بوو. ئەو گولـلەیە بەر جەستەی هەموو ژنان کەوت".

سەلما ئیرماک سەبارەت بە دواین پێشهاتەکان گوتی: "وەک گەل لە پشت رێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەمانین".

خوشکی بەرخۆدەری مەزنی ١٤ی تەمموز محەمەد خەیری دورموش، ئایتەن دورموش ئاماژەی بەوەکرد کە ساکینە جانسز ژنێکی کوردی بەنرخ و قارەمانبوو. دورموش ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە ئەو لە منداڵییەوە سەرسامی تێکۆشانی ئەوە و گوتی: "وەک دایکانی کورد هەمیشە  هەڵگری ئاشتیین. لەو باوەڕەدام ئاشتی لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکە".

لە یادکردنەوەکەدا سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی ئەڤین گۆیی ئامادەکرابوو پیشاندرا.