شاندەکەی سەر سنوور ئەم جارە لە خاڵی پشکنینی پاسپۆڕت ڕاگیران
ئەو شاندەی ویستی بۆ وەرگرتنی تەرمی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین بچنە باشووری کوردستان. ئەمجارە لە خاڵی پشکنینی پاسپۆڕت ڕاگیران.
ئەو شاندەی ویستی بۆ وەرگرتنی تەرمی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین بچنە باشووری کوردستان. ئەمجارە لە خاڵی پشکنینی پاسپۆڕت ڕاگیران.
شاندێک کە پێکدێت لە پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان و باوکی ڕۆژنامەنووس نازم داشتان و باوکی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین و ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی ڕێکخراوەکان، بۆ وەرگرتنی تەرمی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین، چوونە دەروازەی سنووری خابوور لە ناوچەی سلۆپی مێردین.
کاتێک شاندەکە دەروازەی سنووری خابووری تێپەڕاند، بە پاساوی "ئامێری X-ray خراپ بووە" چەند کاتژمێر وەستێنران. پاش تێپەڕاندنی ئامێری X-ray، ئەمجارە لە خاڵی پشکنینی پاسپۆڕت وەستێنران. بە وتنی "سیستەم کارناکات" ٦ کاتژمێر شاندەکە ڕاگیران، بێجگە لە شاندەکە ڕێگە بە تێپەڕبوونی هەمووان دەدرێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان گوتی: "٦ کاتژمێرە لێرەین. بە ئەنقەست لێرە ڕاماندەگرن. بە پاساوی سیستەمەکە هەڵەی تێدایە، ڕێگە بە تێپەڕبوونمان نادەن. لێرەدا مامەڵەیەکی نامرۆڤانە دەکرێت".