دایکان لە سەر سنوورەوە: رۆژئاوا هێڵی سوورمانە

دایکانی بەشداربوونی ئێشکگریی سەر سنووری نسێبین-قامیشلۆ رایانگەیاند، "رۆژئاوا هێڵی سورە بۆ ئێمە. تا کۆتاییهێنان بە هێرشەکان خۆڕاگری دەکەین"

چالاکی ئێشکگریی لەسەر سنوری نسێبین-قامیشلۆ کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک چەتەکانی بۆ سەر باکور-رۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردووە، بەردەوامە. ئەو دایکانەی بەشدارییان لە چالاکی ئێشکگریدا کردووە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

'لەپێناو رۆژئاوادا لێرەین'

دایکێک بە ناوی سەعیدە یەڵدرم بەم جۆرە قسەی کرد: "من لە ئێلیحەوە بۆ ئاشتی و یەکڕیزیی لێرەم. ئێمە نامانەوەێت کەس بمرێت. ئێمەی دایک جەرگمان دەسوتێت. لەپێناو رۆژئاوادا لێرەین. شەڕمان ناوێت، تاکە ئامانجمان ئاشتیە. رۆژئاوا هێڵی سوری ئێمەیە. ناونیشانی چارەسەری رێبەر ئاپۆیە. دەمانەوێت دەرگاکانی ئاشتی بکرێنەوە".

'دەبێت کۆتایی بە هێرشەکان بهێندرێت'

دایکێک بە ناوی ماشەڵا کایاش بەم جۆرە دووا: "ئێمە هیوادارین کە ئەو دیدارانەی لەگەڵ رێبەرایەتی دەکرێن ئاشتییان لێبکەوێتەوە. کورد و تورک دەتوانن بە ئاشتییانە بژین. ئیتر نامانەوێت شەڕ بەردەوام بێت وخەڵک بکوژرێن. دەمانەوێت هێرشەکانی سەر رۆژئاواش دەستبەجێ رابگیرێن. با بۆ ئاشتی لە گەڵ رێبەرایەتیمان کۆببنەوە".

"هیج متمانەیەکمان بە دوژمن نییە'

دایکێک بە ناوی فاتمە کاپڵانیش بەم جۆرە قسەی کرد: "ئیتر پێویستیمان بە دوژمن نییە. ئەگەر ئاشتیان دەوێت با لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئاشتی بهێننە دی. با دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە. رێبەرایەتیمان داوای دادپەروەری و ئاشتی دەکات. ئەوانیش دەستیان بەرەو لای ئێمە رادەکێشن، بەڵام لە پشتەوە دەمانکوژن".