قەرەسو: بە ئەنجامدانی یەک دیدار گۆشەگیری هەڵنەگیراوە

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو باسی لەوەکرد لە دوای چاوپێکەوتنی شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا گۆشەگیری بەردەوامە و وتی، بۆ ئەوەی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت و پرسی کورد چارەسەر بکرێت دەبێت تێکۆشانی بەهێزتر بەڕێوەببرێت.

مستەفا قەرەسوو لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند و ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەو هەڵسەنگاندنانە نیشاندا کە باس لە هەڵگرتنی گۆشەگیری دەکەن لە دوای ئەوەی دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا و لەو رووە جەختی کردە کە گۆشەگیری تائێستاش بەردەوامە.

قەرەسوو رایگەیاند، تائێستا رێگری لە دیداری پارێزەران و بنەماڵەکان دەکرێت و وتی، "گەر گۆشەگیری لابراوە، کەواتە بۆچی ڕێگە بە چاوپێکەوتن نادرێت؟".

قەرەسو سەرنجی راکێشا بۆ سەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک پەیوەست بە پرسی کورد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان راستی دەوڵەتی تورک و ئەزمونە مێژووییەکان بە بیر خۆیان دەهێننەوە، ئەو کاتە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەیەکی بەم جۆرە بکەن. قەرەسو ئەوەی خستەڕوو پرۆسەی پێشوو، کە وەک پرۆسەی چارەسەر پێناسە دەکرا، بەهۆی ناڕاستگۆیی و نەبوونی هۆشمەندی دیموکراتیک لای دەوڵەت کۆتاییهات.

قەرەسو ئەوەی خستەڕوو کە بنەمای تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ هەموو کات چارەسەری دیموکراتیک و چارەسەری پرسی کوردە لە دەرەوەی شەڕ و وتی، "لە چاوپێکەوتنێکیدا لە ساڵی ١٩٨٨دا لەگەڵ محەمەد عەلی بیراند چی وتبوو، ئەمڕۆش هەمان شت دەڵێتەوە".

قەرەسو سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوە کە پێداگری رێبەر ئاپۆ لەسەر گۆڕانکاری دیموکراتیک و ئەوەی خستەڕوو کە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت. قەرەسو رایگەیاند، کە تا مافە بنچینەییەکانی گەلی کورد بە فەرمی نەناسرێن، گۆڕانکاری دیموکراتیک نایاتەدی و وتی، لە پرۆسەی لێکتێگەیشتنی دۆڵمەباخچەشدا مامەڵەیەکی بەو جۆرە نیشاندرا، بەڵام حکومەت ئەو پرۆسەیەی لەباربرد.

قەرەسو دەستنیشانی کرد کە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و چارەسەری پرسی کورد دەبێت درێژە بە تێکۆشان بدرێت و رایگەیاند، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش بچێت، هەڵگرتنی هەنگاوی پاڵنەرانە گرنگە.

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسو بەم جۆرەیە:

بەر لە هەموو شتێک ساڵی نوێی زایینی لە هەمووان پیرۆز دەکەم. هیوادارم کە بۆ هەمووان ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتی.

شەهیدانی مانگی کانونی دووەم

لە مانگی کانونی دووەمدا ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵانی بەنرخمان شەهیدبوون. لەم مانگەدا لە ٤ کانونی دووەم پاکیزە نایر، فاتمە ئویار، سێڤێ دەمیر شەهیدبوون. ٦ی کانونی دووەم هەڤاڵی رێبەر ئاپۆ، هەڤاڵ خەلیل، هەڤاڵ موراد شەهیدبوون. ٩ی کانونی دووەمیش سارا، رۆژبین و هەڤاڵێکیان شەهیدبوون. ٢٣ی کانونی یەکەم هاوڕێ ئەڤین، عەبدولرەحمان کزل و میر پەروەر شەهیدبوون. هەموو ئەو شەهیدانەی مانگی کانونی دووەم بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە.

بێگومان واتای ئەو شەهیدانە بەلای ئێمەوە گەورەیە، واتایەکی مێژووییان هەیە. هەڤاڵ سارا بێگومان لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان بوو، چەندین ساڵ لە زینداندا پێکەوەبووین. هەڤاڵی رێبەر، هەڤاڵ خەلیلیش لە ناو تێکۆشانماندا ئەرکی گرنگی راپەڕاند. هاوڕێ ئەڤین ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریمان بوو. بەم جۆرە لەم مانگەدا چەندین هەڤاڵی بەنرخمان شەهیدبوون.

هەڤاڵ سارا دەناسرێت، لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان بوو، زۆر گرنگە. بە تایبەتی لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا پێشەنگایەتی ژنێک لەو ئاستەدا، پێشکەوتن و ئاستی تێکۆشانی ئازادی نیشان دەدات، نوێبوونەوە دەخاتەڕوو. دەبێت بەو جۆرە دەستنیشان بکرێت.

ژیانی سارا مێژووی تێکۆشانی ئازادیی ژنانە

هاوڕێ سارا کە لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان بوو،لە هەمان کاتدا یەک لە پێشەنگانی بەرخودانی زیندانەکان بوو. لە زینداندا بۆ ئەوەی بەرخودان بەشێوەی بەهێز ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی بەهای رۆحی و مەعنەوی بەرخودان بخوڵقێندرێت هەڤاڵ سارا رۆڵی گرنگی هەبوو. بێگومان وەک رێبەر ئاپۆش وتی، گرنگترین شت ئەوەیە، کە ژیانی سارا لە لایەکەوە مێژووی تێکۆشانی ژنانە لە کوردستان. تێکۆشانی ئازادیی ژنانە، مێژووی ئازادبوونە. ئەمە دەبێت بەو جۆرە هەڵبسەنگێندرێت.

ئەو هێڵەی ئازادیی ژن لە سایەی ساراوە دەستیپێکرد، دواتریش بە بەشداربوونی هەزاران، بە دەیان هەزار ژن لەناو ریزەکان، بە شەهیدبوونی بە هەزاران ژن، هێشتاش بە شێوەی تێکۆشانێکی گەورە بەردەوامە. هەربۆیە هەڤاڵ سارا لە تێکۆشانی ئازادیی ژناندا، لە گۆڕانکاری دیموکراتیک لە کۆمەڵگەی کورددا بە راستیش رۆڵێکی گرنگی هەیە. هێڵی ئازادیی ژن بە واتای قووڵبوونەوەیە لەسەر تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتیکبوونە لە کوردستان. هێڵی ئازادی ژن بەهایەکی گەورەی بەم جۆرەی ئاوێتەی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد کرد. لەو بابەتەدا بێگومان هاوڕێ سارا خاوەن رۆڵێکی گرنگە.

رێبەر ئاپۆ هەروەها لەبارەی شەهیدبوونی ساراوە وتی، کۆمەڵکوژی دووەمی دێرسیمە. بە راستیش هێرشێکبوو بۆ لەناوبردنی دێرسیم، کە سەرلەنوێ هەڵسابووەوە سەرپێ و خۆڕاگری دەکرد. لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ وتی، "کۆمەڵکوژی دووەمی دێرسیم، 'جینۆسایدی دێرسیم'.

راستەوخۆ هەڤاڵ سارا کرایە ئامانج، میت پلانی دانا. کۆمەڵکوژیەکە کە لەلایەن هاکان فیدانەوە پلانی بۆدانرا و پەسەند کرا، کە ئێستا ئەو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورکە. راستی دەوڵەتی تورک بەو جۆرەیە. لەلایەکەوە هاکان فیدان هاتبووە ئۆسلۆ بۆ ئەوەی دیدار لەگەڵ ئێمە بکات. وەک کاراکتەرێک کە لە چارەسەری پرسی کورددا بە شێوەی سیاسی رۆڵ بگێرێت، دەجوڵایەوە. لەلایەکی دیکەشەوە کۆمەڵکوژیەکی واژۆ دەکرد کە بە واتای قڕکردنی کوردان بوو. نابێت هەرگیز ئەوە لەبیر بکرێت. لەو رووداوانەدا مرۆڤ دەتوانێت ببینێت کە راستی دەوڵەتی تورک چییە.

سارا لە جیهاندا بووە هێمای هێڵی ئازادیی ژن

تێکۆشانی هاوڕێ سارا ئێستا زۆر بەرەوپێشچووە. لە جیهاندا بەرەوپێش دەچێت. رێبەر ئاپۆ هێڵی ئازادیی ژنانی لە سەر پایەی تیۆریک دانا، پایە مێژوویەکان و هێڵی ئازادیی ژنانی زۆر پەرەپێدا. هەربۆیە سارا ئیتر نەک لە کوردستان بەڵکوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گۆڕدرا بۆ هێمای هێڵی ئازادیی ژنان. هەربۆیە شەهیدانمان لە کۆستێک و زیانێکی گیانی زیاتر ئەو هاوڕێیانەمانن کە نرخی گەورەیان ئافراند. هەموو شەهیدانمان بەم جۆرەن.

هاوڕێ ئەڤینیش لە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا شەهیدبوو. ئەویش هاوڕێیەک بوو کە لە ناوجەرگەی بۆتاندا لەدایکببوو، بەهاکانی کوردایەتی، بەهاکانی بۆتانی لە کەسایەتیدا بەرجستە کرد و بووە بەڕێوەبەریی تێکۆشانی ئازادی. ئەمە شتێکی زۆر گرنگە. بەو جۆرە بۆتان کانگایەکی ئاگری تێکۆشانی ئازادیمانە، لە هەمان کاتدا لە رووی هێڵی ئازادیی ژنیشەوە بە هەزاران ژنی بۆتانی وەک ئەڤین گۆیی بەرەو ناو ریزەکانی تێکۆشان خرۆشان و لە وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا رۆڵی مێژووییان گێڕا.

شەهیدانی ٦ی کانونی دووەم روبار، خەلیل، موراد بێگومان لە تێکۆشاندا ساڵانێکی دوور و درێژی تەمەنی خۆیان بەخت کرد. لە ساڵی ١٩٧٦بەدواوە لە دیلۆک هەڤاڵ روبارم ناسی. لە ساڵی ١٩٧٦ هێشتا بە تەواوەتی بەشدار نەببوو. کرێکاربوو، کرێکاری بیناسازی بوو. شۆڕشگێڕێکی سارد بوو. ئەو کاتە هێشتا گەنج بوو، دواتر بەشداربوو. لە گەنجێتیەوە تەمەنی خۆی بە تێکۆشان بەخشی. بنەماڵەکەشی بەشداربوون لە تێکۆشاندا. دوو خوشکیشی شەهیدبوون. یەکێکیشیان زیاتر لە ١٥ ساڵ لە زینداندا مایەوە. دایکی ئەو یەک لەو دایکانەیە کە تائێستاش لە بەهاکانی ورە و مۆراڵی تێکۆشانمانە.

سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتمە ئویاریش لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا تیرۆرکران. ئەوانیش لەناو بۆتانەوە دەرکەوتبوون. بێگومان هەڤاڵ سەڤێ دەمیرمان دەناسی.جارێک هاتە چیا، ئەومان بینی. بەڵام نەمانتوانی هەڤاڵانی دیکە بناسین. سێڤێ دەمیر زۆر پڕ جۆش و خرۆش، سەپماتیک و زیرەک بوو. جارێکی دیکە بەم بۆنەوە یادی هەموو ئەو هاوڕێیانە بە رێز و پێزانەوە بەرزڕادەگرم.

گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەردەوامە

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا دیدارێک ئەنجامدرابوو. دیدار لەگەڵ بنەماڵە. لەوێدا رێبەر ئاپۆ بە روونی وتبووی، گۆشەگیری بەردەوامە. هەروەها عومەر ئۆجالانیش وتی، ' ئێرەیان لە من کردە دۆزەخ، ویستیان بیکەنە دۆزەخ'. رێبەر ئاپۆ بۆخۆی بە عومەر ئۆجالانی وتبوو کە بە چ شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

دواتر ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕبوو. دیدار ئەنجامدرا. لە راستیدا، دەبوو زووتر ئەنجام بدرایە. بەڵام دوای ئەوەی لە سوریا رژێمی ئەسەد رووخا، کاتێک لە سوریا دۆخێکی ناڕوون هاتە ئاراوە، بیریان کردەوە کە پەیامەکانی رێبەر ئاپۆ ئەگەری هەیە بۆ ئەوان نەرێنی بێت، هەربۆیەش سەرەتا نەیانهێشت دیدار ئەنجام بدرێت.

ئێستا بەر لە هەموو شتێک ئێمە ئەوە دەستنیشان دەکەین. گۆشەگیری بەردەوامە. دەبێت بەو جۆرە بوترێت. دیدارێک لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. بە پشت بەستن بەو دیدارە مرۆڤ ناتوانێت بڵێت، گۆشەگیری هەڵگیراوە. ئێستا رێگە بە دیداری پارێزەران نادرێت. رێگە بە دیداری بنەماڵەکان نادرێت. بۆچی رێگە نادرێت؟ لەبەرچی؟ ئەگەر گۆشەگیری هەڵگیراوە، بۆچی رێگە بە دیدار نادرێت؟ دەبێت هەمووان پرسیار لەوە بکەن.

لەلایەکی دیکەوە هەڤاڵێک لەلای رێبەر ئاپۆیە، ٣٠ ساڵە لە زینداندایە. بە گوێرەی یاساکان کاتی مانەوەی لە زیندان تەواو بووە، دەبێت ئازادبکرێت، بەڵام ئازادی ناکەن. بۆچی ئازادی ناکەن؟ ئەوەش گۆشەگیرییە. لەبەر ئەوە ئازادی ناکەن. رێبەرایەتی قسەی لەگەڵ دەکات، دیداریان پێکەوە هەیە. فکری رێبەرایەتی وەرگرتووە. دەڵێن، کاتێک بێتە دەرەوە دەڵێت رێبەرایەتی لەسەر ئەو بابەتە بەم جۆرە بیر دەکاتەوە، لەو بابەتەدا بەم جۆرە دەڵێت، لەوانەیە هزری ئەو بگەیەنێتە کۆمەڵگا. لەبەر ئەوەیە ئەو هەڤاڵە ئازاد ناکەن. لە گەڵ وتنی 'شاند چووە لای رێبەرایەتی و دیداری لەگەڵ ئەنجامدا' دەبێت مرۆڤ ئەو راستیانەش لەبیر نەکات. وتەیەک هەیە دەڵێت، بە تاقە گوڵێک بەهار نایات. مامەڵەکردنێک کە بڵێت 'بە دیدارێک گۆشەگیری ەڵگیراوە، هەموو شتێک لەسەر رێڕەوی خۆیەتی، باش بەڕێوەدەچێت' نزیکایەتیەکی ناتەواوە. بەتایبەتی کاتێک بابەتەکە راستی دەوڵەتی تورک دەبێت، دەبێت مرۆڤ زیاتر بە وریاییەوە بجوڵێتەوە. سیاسەتی ئەو دەوڵەتە دیارە. سیاسەتەکانی لە دژی کوردەکان دیارە. ٢٦ ساڵە ستەم لە رێبەرایەتی دەکات.

باخچەلی وتی، 'با دەم پارتی بچێت، ئیمراڵی بێت لە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسە بکات' بەڵام بڕوانن دوێنێ چییان بە دەم پارتی دەگوت. دەیانگوت، لەناویان ببەن، کۆتاییان پێبهێنن، ئەوەندەی نەمابوو بڵێن سەریان بپەڕێنن، بیانگرن، مافی ژیانیان بە فەرمی مەناسن. کتوپڕ چی روویدا؟ ، ئاخۆ شتێک بە سەریان کەوتووە؟ کاتێک بابەتەکە دێتە سەر دەوڵەت، کاتێک بابەتەکە سیاسەتەکانی دەوڵەتن لەسەر پرسی کورد، بێگومان هەڵە نابێت ئەگەر مرۆڤ بە وریاییەوە مامەڵە بکات. ئەمە بابەتی گەشبینی یاخود رەشبینی نییە. ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە کاتێک بابەتەکە دەبێتە پرسی گەلێکی جدی، دەبێت مرۆڤ بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکات.

بێگومان دیدار لەگەڵ رێبەرایەتی باش بوو. باش بوو کە زانیاری هات. تەندروستی ئەو باشە. هەروەها راگەیاندنی روانگەکانی رێبەرایەتی گرنگە. نیەت و نیازی دەوڵەت چی دەبێت باببێت، مامەڵەی دەوڵەت چی دەبێت باببێت، ئێمە بە بایەخەوە لە دیدارێکی لەو جۆرە دەڕوانین، واتا بەو دیدارە دەدەین. زۆر گرنگە کە رێبەمان دیدار دیداری لەگەڵ شاندەکە کردووە و روانینی خۆی خستەڕوو.

مامەڵەی رێبەرایەتی هەموو کاتێک لەپێناو چارەسەری دیموکراتیکی پرسەکەیە

بۆچی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەرێتی دەکەن؟ باسی پرۆسەیەک دەکەن، بەڵام ناوی نییە. هەموو کەسێک بە ناوەکەی دەزانێت. گەل زانی، هێزە سیاسییەکان زانی، جیهان زانی. بۆچی لەگەڵ ڕێبەرێتییدا چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت؟ ئەمە پەیوەندی بەچییەوە هەیە؟ ڕێبەرێتی زیندانییەکی ئاسایی نییە. نوێنەری گەلێکە، ڕێبەری گەلێکە، لەبەرئەوەی گەلی هۆشیار کردووەتەوە و ڕێکخراوی کردووە. تێدەکۆشا ئەویان خستە زیندان و گۆشەگیری سەختییان لەسەر سەپاند. لەبەرئەوەی گەلێکی لە قڕکردنەوە زیندو کردەوە، ئەم کارانە لە دژی ڕێبەرێتی ئەنجام دەدرێت. بۆیە بێگومان چاوپێکەوتنی لەم شێوەیە پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەیە، بەڵام چەندێک پەیوەندی پێوەوە هەیە گرنگە ئەوە بزانرێت. لەگەڵ کاتدا لەوە تێدەگەین. لەگەڵ کاتدا دەزانین کە ئەم چاوپێکەوتنە چ روانگەیەکی لەسەر پرسی کورد هەیە، بۆچی چاوپێکەوتنی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ کاتدا ئەمە ڕوون دەبێتەوە. بەڵام ئەمە ئاشکرایە؛ ڕێبەر ئاپۆ بە دڵنیانییەوە تێکۆشانی خۆی هەموو بۆ ئازادی گەلی کورد بەڕێوەبردووە و بۆ ئەم تێکۆشانە بە چارەسەرییەکی دیموکراتیک ئەنجام گیر ببێت لە هەوڵدانێکی مەزندا بوو.

لە ساڵی ١٩٨٨دا لەگەڵ محمەد عەلی بریانددا چاوپێکەوتنی کرد. هەموو کەسێک دەتوانێت ئەوە بخوێنێتەوە. نزیکایەتی ئەوکاتەی ڕێبەرێتی چی بووە لە ئێستاشدا هەمان شتە. ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەیەکی گونجاودا، لە چوارچێوەیەکی دیموکراتیکدا، لەسەر بناغەی خوشک و برایەتی گەلانی تورکیا هەوڵی دەدا ئەم پرسە چارەسەر بکات. هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەمە تەرخان کردووە. دەبێت بە چی شێوەیەک نزیکایەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام بدرێت؟ هەڤاڵ جومعە گوتی، ڕێبەر ئاپۆ شتێک لە دژی گەلان ناکات. بەرژوەندی گەلان چی بێت بە گوێرەی ئەوە نزیکایەتی نیشان دەدات. پێش هەموو شتێک پێویستە ئەمە هەموو کەسێک ئەمەی زانیبێت. نزیکایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە. ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی مێژوویی هەڵدەسەنگێنێت، دۆخی سیاسی ئێستا هەڵدەسەنگێنێت، بە گوێرەی ئەوە نزیکاتەی درووست چی بێت ئەوە نیشان دەدات. ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک لەنێو نزیکایەتی چارەسەرکردنی پرسەکاندا بووە لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی. لەمڕۆشدا ئەوە بەڕێوەدەبات. بێگومان هێڵی تێکۆشان، سیاسەت لە گوێرەی کات و شوێن دەتەوانێت گۆڕانکارییەکان تێپەڕبکات.

لە ئێستادا ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ ڕیبەر ئاپۆدا گرنگە. بێگومان هەمووان لەو ڕوانگەیەوە هەڵی دەسەنگێنێت. ڕێبەرێتی لەو جێگەیە چی دەڵێت؟ دەڵێت، 'پارادیمێک دانراوە. پشتگیری دەدەم ئەم پارادایمە، بەشداری دەبم'. بەڵام ڕێبەرێتی دەیەوێت چی بڵێت؟ مەبەست لە پارادایم؛ ئەم پرسە بەبێ شەڕ و توندوتیژی چارەسەر بکرێت. ئەمە جاری یەکەم نییە ئەمە دەڵێت. ماوەی چل ساڵە ئەمە دەڵێت. لە پارێزنامەکەییدا دەریبڕییوە. لە هەموو یاداشتی چاوپێکەوتنەکاندا ئەمەی گوت. بەڵێ، دەڵێت با ئەم پرسە بەبێ شەڕ و کوشتوبڕ چارەسەربکرێت. ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک ئەمەی گوتووە. خواستی بووە بە بێ شەڕ و بە دیموکراتیکانە پرسەکە چارەسەربکرێت. ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەمڕۆدا دەیڵێتەوە هەمان شتە. مەبەست لە پارادایمی نوێ ئەمەیە. خواستێتی ئەم پرسە دوور لە شەڕ، لەسەر بنەمای دیموکراتیکی چارەسەر بکات.

ئامەنجەکە پێکهێنانی گۆڕانکاری دیموکراتیکییە لە تورکیادا

لە چاوپێکەوتنەکەی ڕێبەر ئاپۆدا بە تایبەت بناغەی ٧ خاڵ دەستنیشانکرا. لێرەدا بابەتی هەرە گرنگ ئەمەیە؛ گۆڕانکاری دیموکراتیک. بە بڕاوی من قسەی یەکلاکەرەوە گۆڕانکاری دیموکراتیکییە. ئامانج پێکێهێنانی گۆڕانکاری دیموکراتیکییە لە تورکیادا. لە ساڵی ٢٠١٥دا نزیکایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە بوو. بناغەی ڕێککەوتنی دۆڵمەباخچە  ئەوە بوو. لە ئێستادا هەندێک دەڵێن، 'ئەم پرۆسەیە لە لایەن پەکەکەوە لەباربرا'. یانی شتی زۆریان دەویست بۆیە لەبار بڕا. شتێکی لەو جۆرە نییە. کێ ئەو پرۆسەیەیی شێواند؟ پرۆسەیەک هەبوو. بەڵێ. پرۆسەیەک کە دەسەڵاتداری ئاکەپە بخاتە ناو پرۆسەیەکی چارەسەری. بە ڕێککەوتنماکانی دەۆڵـمەباخچەدا ڕۆشتە ناو پرۆسەکەوە، بەڵام کشایەوە. ڕاستییەکە ئەمەیە. دواتر چی بوو؟ هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران بوو. پێش ئەوەش کۆمەڵکوژییەکەی داعش هەبوو. لە ٢٤ی تەمموزدا بە دەیان فڕۆکە بۆردمانی کردین. هەرخۆی داودئؤغلۆ گوتبووی 'پێش ساڵێک خۆمان ئامادەکردبوو'.

ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسەیە بە جۆرێک هەڵدەسەنگێنێت کە گۆڕانکاری دیموکراتیکی بێنێتەئاراوە. بنەما ئەمەیە. پێکهێنانی گۆڕانکاری دیموکراتیک کە بەمانای دیموکراتیزەکردنی وڵات دێت. ئەمە پێویستی بە چیە؟ دەبێت هەنگاوبنرێت و پرسی کورد چارەسەر بکرێن. ئاخۆ بەبێ چارەسەرکردنی پرسی کورد گۆڕانکاری دیموکراتیکی دێتە ئاراوە؟ مەگەر شتێکی لەم شێوەیە دەبێت؟ هەرخۆی بۆچی لە تورکیادا دیموکراستی پێکنایەت، بۆچی دژبەری دیموکراسی دەکرێت؟ بۆچی ئاکەپە، مەهەپە، دەوڵەت دژبەری دیموکراسییان دەکرد؟ لەبەرئەوەی ئامادە نەبوون. دەیانگوت گەر دیموکراسی بێتەئاراوە گەلی کورد سوودی لێوەرگرێت و پرسی کورد چارەسەر دەبێت. پەروەردە بە زمانی دایکی دەدرێتەوە، زمان، ناسنامە و کولتوور پەسەند دەکرێن. لەبەر ئەم هۆکارەی دژبەری دیموکراسییان دەکرد.

نەبوونی عەقڵێتی دیموکراتیکی پرۆسەی پێشووی لەناوبرد

لە ئێستادا بپرسین؛ بۆئەوەی کورد سود وەرنەگرێت دژایەتی دیموکراسییان دەکرد، لە ئێستادا بوونە خاوەن عەقڵێتێکی دیموکراتیکی بۆ ئەوەی سود لە کورد وەربگرن؟ بێگومان لەمە بپرسین و ڕوونی بکەینەوە. بۆیە لە پراکتیک بڕوانین. ئەوەی کۆتایی بە چارەسەری پرسی کورد دێنێت زۆربوونی خواستەکانی تەڤگەری ئازادی نییە. شتێکی لەم جۆرە بوونی نییە. نەک لەبەر زۆربوونی خواستەکانە، لەبەر نەبوونی زیهنێتە. زیهنێتی دیموکراتیکی نییە، زیهنێتێک کە لایەنگری چارەسەرکردنی پرسی کورد نییە. هەربۆیە چارەسەر ناکرێت. پەیوەندنی بە زۆربوونی خواستەکانەوە نییە. ڕێبەر ئاپۆ نزیکایەتییەکی هەرە مەعقوڵی نیشاندا. تەڤگەرمانیش نیشانی دا. بەڵام زیهنێتەکە ناگۆڕێ و نکۆڵیکردن بەردەوامە.

دەبێت بە چاوی دیموکراتیکبوونەوە لە بابەتەکە بڕوانن

لە ئێستادا ئەحمەد تورک گوتی 'ئێمە سەودا و بازاڕی ناکەین'. شتانێک هەیە نابێت سەودای پێوەبکرێت. لە زینداندا خەباتمان کرد. بە ئیرادەوە لە یەکتر گربووینەوە. هەروەها لەو سەردەمەدا لە ئەنجامی بەرخۆدانی زیندانیاندا چاوپێکەوتنمان لەگەڵ وەزیردا ئەنجامدا. گوتمان، مەگەر سات و سەودا لەسەر مافەکانی مرۆڤ دەکرێت؟ سەودا لەسەر مافەکانی مرۆڤ ناکرێت. دەمانگوت لەگەڵ بنەماڵەکانماندا چاوپێکەوتن دەکەین، مەگەر سەودا لەسەر ئەمە دەکرێت؟ دەمانگوت با ئەشکەنجە نەکرێت و ژیانێکی ئاسایی بێت. مەگەر سەودا لەسەر ئەمە دەکرێت؟ کوردانیش مافیان هەیە لە دیموکراسییدا. ئەمە مافێکی سروشتی کوردانە.

دەبێت مرۆ بە چاوی دیموکراسییەوە لە شتەکان بڕوانێت. نزیکایەتی ڕێبەرێتی بەم شێوەیە. پێش ٢٠١٥ چاوپێکەوتن ئەنجامدرا، لە هەموو چاوپێکەوتنەکاندا هەوڵدانی وی بۆ دیموکراتیککردنی تورکیا بوو. هەوڵی دەدا هێزە دیموکراتیکەکان لە تورکیادا کۆبکاتەوە. نموونەیەک، لێکتێگەشتنی چەپی تورکیا، هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا هەمووی هەوڵدانی ئەوکاتەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئافراندنی ژینگەیەکی دیموکراتیک بوو. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی دەبینی، تا تورکیا دیموکراتیک نەبێت، تا گۆڕانکاری دیموکراتیکی نەیەتەئاراوە پرسی کورد چارەسەر نابێت. لەبەرئەمە گۆڕانکاری دیموکراتیکی و مافە بنەڕەتییەکانی پرسی کورد لەیەکتردانابڕێن.

پشتگیری دەدەینە هەوڵدانەکانی ڕێبەرمان. لەبەرئەوەی ڕێبەرمان هەموو کاتێک بۆ باشی و بەرژەوەندییەکانی گەلان هەوڵی داوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا و بۆ چارەسەرکردنی پرسی  کورد ئەم کارەی بەڕێوەبردووە. بۆیە دەیەوێت دەرگای بەڕوودا بکاتەوە. دەڵێت، 'بەڵی بانگەوازییەک کراوە، گەر نیازتان باشە، نیازی چارەسەرییتان هەبێت باشە، منیش هەم'. بەڵام گەر نیازتان چارەسەری بێت. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی بەڕوونی نیشاندا. لەبەرئەوە بانگەوازیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەیە.

نزیکایەتی کوردان بۆ چارەسەری پرسی کوردە

ڕێبەر ئاپۆ نەک بە تەنها پەڕلەمان بەڵکو خواستی هەموو هێزە دیموکراتیکییەکان بخاتە ناو پرۆسەکەوە. هێشتا شتێک لە ئارادا نییە، هەندێک دەردەکەون دەڵێن نازانم لە ١٥ی کانوونی دووەمدا، لە ١٤ی شوباتدا چی ڕوودەدات. ڕێبەر ئاپۆ بۆچی پەڕلەمانی نیشاندا؟ پەڕلەمان چییە؟ پەڕلەمان گرێدراوی گەلە. پێوەرەکەی چییە؟ نوسینەوەی یاسایە. مەگەر وانییە؟ مەگەر جگە لەمە پەرلەمان چی کارێکی هەیە گەر پەرلەمان بە ئەرکی خۆی هەستێت چی دەبێت؟ ئەنجومەن هەندێک یاسا دادەهێنێت. گەر پێویست بکات دەستووری بنەڕەتیش دەگۆڕێت. کاتێک باسی گۆڕینی دەستووری بنەڕەتی دەکرێت، هەندێک کەس لەسەر هەڵبژاردنی ئەردۆغان یان شتێکی دیکە مشتومڕ دەکەن. چی پەیوەندییەکی هەیە؟ بۆ کوردان و بۆ ئازادی کوردان، بۆ چارەسەری پرسی کورد، بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا گۆڕانێکی دەستووری بنەڕەتی درستنەبێت، لە دەستوری بنەرەتییدا گۆڕانکاری نابێت، نازانم بۆ سەرۆککۆماری ئەردۆغان دەستور هەموا دەکرێت، دەنگ دەدا. مەگەر شتێکی ئاوا دەبێت؟ بە گوێرەی من ئەمە مشتومڕێکی ئاساییە. ئەگەر کورد نزیکایەتی نشان بدەن، ئەوا پەیوەندیدارە بە چارەسەری پرسی کوردەوە.

ڕەنگە ئامانجی ئاکەپە-مەهەپە جیاواز بێت. لە نێو کورداندا گومان هەیە. ئێمەیش دەڵێین دەبێت هەنگاوەکان ببینین. ئەمە بابەتێکی جیاوازە. ئەو کاتە ئەرکی ئۆپۆزسیۆن چییە؟ ئەرکی لابردنی ئاستەنگییەکانە لەپێش چارەسەری کورد و ئەگەر نیازی جیاواز هەبن، ئاشکراکردنی ئەو نیازە جیاوازەیە. گەر خواستەکە ئەوەبێت پرسی کورد و ڕێبەرێتی وەک ئامرازێک بەکاربهێندرێن، ئەوا ئەبێ چیبکەن؟ ئەوان چارەسەری پرسی کورد بۆ دیموکراتیکبوون نیشان بدەن و ڕووی ڕاستییەکان دەرخەن. لە دۆخێکی لەو شێوەدا شتێک بکرێت هەر ئەوەیە.

مەسەلەن لە پرسەکە بە شێوەیەکی گەشبینی یان ڕەشبینی نێرین نییە. دەبێت پرۆسەکە بەشێوەیەکی درووست دەستی پێوەبگیرێت. کەس لە قسەکان ناڕوانێت. گەر قسەیەک هەبێت بکرێت. چاوپێکەوتن پێکدێن. لەگەڵ هەموو پارتەکاندا چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن. دەبێت ڕای هەمووان وەربگیرێت. لەم چوارچێوەیەدا، لە کاتی چاوپێکەوتن لە پەڕلەماندا گفتوگۆ لەسەر چی بکرێت؟ دەم پارتی دەڕوات لەگەڵ پارتەکانی دیکەدا چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات، دەبێت ئەنجومەنیش بکەوێتە ڕۆڵەوە، چی بڵێت؟ ئەگەر گفتوگۆیەکی جدی بیت، ئەگەر پارت و پەرلەمان بکەونە ڕۆڵەوە، لەسەر دەستووری بنەڕەتی و داخوازییەکان ڕەنگە قسە بکرێت. مەگەر ئەوە تەنها بۆ قسەکردن بێت. کام یاسا وەربگیرێت ئەوە گرنگە. دەبێت لەسەر ئەم بابەتە ڕاوەستە بکرێت.

ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت، "نە کەس فریودەدەم و نە فریوشمداوە." یەکێک لە ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ ئەمەیە. نە فریودان و نە فریوبدرێت. ڕێبەر ئاپو کەسێتیییەکی لەم شێوەیە. هەموو کەسێک ئاوا وەریبگرێت و نزیکی بێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی سیاسی بەڕێوەدەبات. بەراستیش سەرکوتکردنێک هەیە، بێ چارەسەرییەک هەیە، دەیەوێت رێگە بۆ ئەمە بکاتەوە. لە شوێنێک کەسێک شتێکی گوت، دەیوێت چارەسەرییەکی جیاواز بەڕێوەبەرێت. ئەمە شێوازی ڕێبەر ئاپۆیە.

دەبێت گۆشەگیری لاببرێت

پێویستە بزانرێت کە گۆشەگیری هێشتا بەردەوامە، نەشکاوە. دەوترێت هەلومەرجی ڕێبەرێتی باشتر بکرێت، مەرجی یەکسان هەبێت، ئەگەر نیەتەکە باش بێت و بەڕاستی دەیانەوێت کارێکی باش بکەن، ئەوا بۆچی بارودۆخی ژیانی ڕێبەرێتی ناگۆڕدرێت؟ ئەمەش دەبێت بگۆڕێت. ڕێبەر ئاپۆ لە پڕۆسەی یەکەمدا بۆ تاقیکردنەوەی نیەتەکانیان وتی، "با سکرتێرەکەم بێت، با لەگەڵ هەندێک کەس کۆببمەوە، با هاوڕێکانی تر بێن. لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان کۆببمەوە”. ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی هەڵگرتووە. بۆ ئازادی گەلی کورد خاوەنی بەرپرسیارێتییە. لەم ڕووەوە بێگومان دەبێت ئەم گۆشەگیرییە بشکێنرێت. پێویستە بۆ ئەمە تێبکۆشین.

ئەوەی ئاکەپە و مەهەپەی گەیاندە ئەم خاڵە، تێکۆشانی جیهانییە. دوای ٢٠١٥ پلانیان دانا بۆ لەناوبردن، دەیانویست لەناوی بەرن، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا. لە لایەکی ترەوە  تێکۆشانێکی گەورە هەبوو. خەباتێکی جیهانی بوو. ئەم خەباتە تەنگەتاو دەکات. تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی دەیانخاتە ژێر فشارەوە. تێکۆشانی گشتی دەیانخاتە ژێر فشارەوە. ئێستا سیاسەتێکیان خستەپراکتیکەوە. سیاسەت چییە؟ بەڵێ. ئەمەیە کە هەموومان لە ئێستادا ئەزموونی دەکەین. پرۆسەکە چۆن دەبێت؟ ڕێبەر ئاپۆ هەندێک شت دەڵێت، ئایا پێکدەهێنرێت؟ ئایا دەچنە ناو پرۆسەی گۆڕینی دیموکراتیکەوە؟ ئەندامانی دەم پارتی باسی پاککردنەوەی ڕێگاکەیان دەکرد. هەزاران کەس لە زیندانەکاندان. سەبارەت بە ئەحمەد تورک، سێ جارە بە بیانووی تیرۆر قەیومییان لەجێگەکەی سەپاندووە. ئێستا بە ناوی مەعقوڵترین کەس، دەیخەیتە ناو شاندەکەوە. بەمەش دەوڵەت سیاسەتی قەیوم دەخاتە ڕوو کە چییە. دیارە ئەو قەیومانە بۆ شکاندنی ئیرادەی خەڵک سەپێندراون. نازانم کێ سزای هەیە، ئەمانە هەمووی بیانوون. ئێستا ئەمە زیاتر دەرکەوت. لەگەڵ بەشداربوونی ئەحمەد تورک بۆ شاندەکە، دەرکەوت کە هەموو ئەو قەیومانە سیاسەتێکی پوچ و بێ بنەمان. با گەلە و هەمووان ئەم ڕاستییە ببینن. حەقیقەتی ئاکەپە ببینن.

دەبێت هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەشداری شاندەکە ببن

با ئەمە بۆ شاندەکە بڵێین. شاندی ئێستا پێشتر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کۆبووبووەوە. هەروەها سری سورەیا، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورکیش لەو شاندەدا بوون کە چوونە ئیمراڵی و دەتوانن بەشدارببن. بەڵام دەوڵەت باخچەلی بانگەوازیییەکی کرد. وتی با دەم پارتی بچێتە ئیمراڵی. بۆچی هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە شاندەکەدا نین؟ بەڕاستی بۆچی تێیدا نین؟ ئەگەر دەم پارتی بچێت، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی هەن. ئەوەندەی من بزانم سری سورەیا ئۆندەر لە ئێستادا لەناو بەڕێوەبردنی دەم پارتیدا نییە. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپەیە. هەروەها ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانییە. دەمەوێت بڵێم بانگەوازێک بۆ دەم پارتی کراوە. دەگوترا دەم پارتی بچێتە ئیمراڵی. بۆچی هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە شاندەکەدا نین؟ لانی کەم یەکێکیان لە شاندەکەدا بێت. هیچ نەبێت بڵێین هاوسەرۆکێک لە شاندەکەدا هەیە.

دەمەوێت ئەم بابەتە بهێنمە ئاراوە. ئێمە دەڵێین ئەرێنییە، بەڵام لاوازییەک هەیە. بەڵێ، ئەگەر خوازراوە هەنگاوێکی دیموکراسیانە لە چارەسەرکردنی کێشەی کورددا بنرێت، پێویستە هەموو لایەک هاوکار بن. بێگومان ئێمە یارمەتیدەر دەبین. ئێمە ئامادەین پشتگیری لە هەموو ئەو قسە و هەنگاوانە بکەین کە ڕێبەر ئاپۆ گرتوویانەتەبەر. هیچ کێشەیەک لە لای ئێمەوە نییە. بەڵام هەرگیز نابێت واقیعی دەوڵەتی تورک لەبیر بکەین. ئێمە بە هۆکاری مێژوویی ئەمە دەڵێین. ئێمە بەهۆی پراکتیزەکردنیانەوە ئەمە دەڵێین. ئەمە تەنها گومان و هەستیاری نییە، بەڵکو ڕاستییەکیشە. لەم ڕووەوە کاتێک باس لە واقیعی دەوڵەتی تورک دەکرێت، پێویستە هەمیشە ڕوانگەیەکی وردبینانە هەبێت. ڕێبەرێتی ئەم پرۆسەیە دەباتە پێشەوە و بە شێوەیەکی هەستیار مامەڵە دەکات. نابێت کەس بکەوێتە پاڵدانەوەوە. پرسێکی مێژووییە. بێ گومان هەوڵ و هاندان لەم پڕۆسەیەدا پێویستە بۆ دیموکراتیکردنی تورکیا، بۆ چارەسەری پرسی کورد. بەڵێ دەتوانرێت هان بدرێت. پێویستە هەمووان هانبدرێن بۆ بەشداریکردن. ئەمە هەڵە نییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە مرۆ حساباتی هەبێت.

سەرەکیترین شت ئەوەیە کە تێکۆشان نابێت بوەستێت. خەبات دەبێ بەردەوام بێت. هێشتا هیچ شتێک نییە. هیچ هۆکارێک نییە بۆ خاوکردنەوەی خەباتمان. بۆیە پێویستە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەرتی لەلایەن گەلەکەمانەوە لە هەموو بوارێکدا بەردەوام بێت بەبێ ئەوەی خەباتیان خاو بکاتەوە.

شتی بنەڕەتی ئەوەیە دەبێت تێکۆشان بەردەوام بێت. هێشتا هیچ شتێک لە ئارادا نییە. هیچ هۆکارێک نییە بۆ لاوازکردنی تێکۆشانمان. بۆ ئەمەش دەبێت هەڵمەتی ئازادی ئازادی ڕێبەرێتی بەردەوام بێت.

هۆکاری ڕووخاندنی ڕژێمەکەی ئەسەد نەدۆزینەوەی چارەسەری پرسەکان بوو

پێشتر ڕۆشتنە دیمەشقی هەتەشە هەڵسەنگێندراوە. ڕاستییەکە سەرکەوتنی هەتەشە نییە لە ڕۆشتنە دیمەشق. چەندین لایەن ڕۆڵیان هەبوو لەمەدا و دیمەشقیان ڕووخاند . هەرخۆی پێشتر لاواز ببوو، توانانی هێنانەئارای چارەسەری نەبوو. دەوڵەتێک، پارتێک و تەڤگەرێکی سیاسی کاتێک بەرانبەر کێشەکان دەستەوەستان دەبێت ئەوە دەروخێت. دیمەشقیش نەیتوانی چارەسەرییەک بۆ پرسەکان بێنێتەئاراوە. بۆ پرسی کۆچبەری چارەسەرییەکی نەهێنایە ئاراوە. نە بۆ پرسی ئۆپۆزسیۆنیش. نە بۆ پرسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چارەسەرییەکی پەیدا کرد. نە لە بابەتی سیاسەتی هەرێمییدا نزیکایەتیییەکی چارەسەر نیشان دا.

ئەگەر سوریا گەیشتە ئەم ئاستە، ڕۆڵی تورکیا لێرەدا زۆر کاریگەرە. تورکیا دەیویست دەستبەجێ بچێتە ناو سوریا و بیخاتە ژێر دەسەڵاتی ئیخوان موسلیمن و کۆنترۆڵێ خۆیەوە. هەر بۆیە ئەوەندە پەلەی کرد. هەروەها دەیویست کورد سودی لێ وەرنەگرێت، هەروەها دەیویست ڕووخاندنی حکومەتی سووریا بە خێرایی ڕووبدات. بۆیە ئەوەندە زۆر دەستوەردانی لە پرسی سووریادا کرد. پەرەی بە شەڕی ناوخۆدا. هەروەها دەڵێن ٤-٥ ملیۆن پەنابەری بۆ خۆی ڕاکێشاوە. بە زانابوونەوە پلانڕێژی ئەمەی کرد. بە ئەنقەست کشانەوە بۆ ئەوەی سیاسەتیان لەسەر دابنێن. ئەمەش ئەمڕۆ دەبینرێت. بۆیە هەروەک چۆن تورکیا ڕۆڵی هەیە لە دۆخی ئێستای سوریادا کە ڕووخاوە، تورکیاش کاریگەری هەیە لە گەورەکردنی هەتەشەدا کاریگەری تورکیا هەیە. لەو دەڤەرانەی لەژێر سەروەری تورکیادا بوو هەتەشە بوونی هەبوو. هەتەشە لە عەفرین و ئیدلب بوو. تورکیا لەوێ سەردەست بوو. ئایا ئەگەر تورکیا نەبوایە دەکرا بمێنێتەوە؟ نەیدەتوانی. هەروەها بەبێ پشتیوانی هاوپەیمانی نەیدەتوانی بمێنێتەوە. کاتێک ڕووسیا و سووریا دەهاتنەناو هەرێمەکە، ئەمریکا دەستوەردانی دەکرد و قبوڵی نەدەکرد. هەروەها تورکیا پاڵپشتی لۆجیستی پێشکەش کرد.

بە دڵنیاییەوە ڕژێمی ئەسەد ڕووخا. بەریتانیا لە پشت ئەمەوەیە، هاوپەیمانی هەیە، تورکیاش لەم بابەتەدا بەکاردەهێنرێت. ئێستا تورکیا بەردەوام دژایەتی ئیسرائیل دەکات. ئێستا سووریا، ڕژێمی ئەسەد بۆ ئاسایشی ئیسرائیل ڕووخێنراوە. باوەڕی نەدەکرد. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەوان هەڵوێستێکی تا ڕادەیەک سازشکارانەیان هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی باوەڕی تەواویان نەبوو، حکومەت لە سووریا ڕووخێندرا. هەتەشە بوو بە حاکم لە دیمەشق. بۆ سووریایەک کە ئاسایشی ئیسرائیل دەکات بە بنەما، دیمەشق ڕوخێندرا هەتەشە ڕۆشتە دیمەشق، لەمڕۆدا تورکیا چەندە دژایەتی ئیسرائیل بکات گرنگ نییە، لە ڕووخاندنی سووریادا کرایە ڕۆڵگێڕی یارییەک کە لەسەر بنەمای ئاسایشی ئیسرائیل دامەزرێندراوە. ئەوەی ڕوونە ئەمەیە. هەتەش هەر بەم شێوەیە. لە ئێستادا ترەمپ دەیگوت، 'ئەردۆغان مرۆڤێکی ژیرە' و وەسفی دەکرد. وەک ئەوەی هەڤاڵ عەباس گوتی، 'وەک بۆقێک خۆی فریوودا.

ئێستا، کۆمەڵێک کۆمیدیای جەلال بوجاک هەیە. ئەوەی جنێوێکی پێبدات، زلـلەیەکی لێ بدە، ئەویش دەڵێت 'ئەوه زلـلەت لێدام'. بە کەر کوڕی کەر ناوی بردم'. ئەمە حاڵەتی ئەمانە. ترەمپ بە ئەردۆغانی گوت تۆ زیرەکی، بەڵام مەبەستی ئەوە بوو بڵێت زیرەک بە. ئێمە سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاسایشی ئیسرائیل بەڕێوە دەبەین. شەڕ دەکەن. لەبەردەم ئەوەدا مەبە بە لەمپەر'. ئەردۆغان خۆی بە هیچ شێوەیەک ڕێبازێکی نیشان نەدا کە ببێتە ڕێگری لە ئاسایشی ئیسرائیل. بەڵێ، هەر بۆیە بە ئەردۆغانی گوت ژیر بە. ویستی بڵێت تۆ ژیری، هەڵە ناکەیت. تۆ نابیتە بەربەست لەبەردەم سیاسەتەکانمان'. ئاکەپەییەکان هاتن و ئەوەیان بردە ئاسمان و گەورەیان کردەوە. ئەردۆغانیس خۆی پێنەگیرا. وتی: 'لە سوریا ڕۆڵی تایبەتی خۆی هەیە'. وتی: کاریگەری لەسەر سوریا هەیە. کە سوریا ناتوانێت سوریایەک بێت کە ئاسایشی ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە. سوریایەک دەبێت کە ئاسایشی ئیسرائیل مسۆگەر دەکات. ئێمە سوریایەکی لەم شێوەیەمان دەوێت. تۆ بەرز دەبیتەوە بۆ ئەم ڕۆڵە'. واتە ڕۆڵێکی بەخشی. بە ئەردۆغانی گوت سوریای نوێ بەم شێوەیە دەبێت. تۆ بەرپرسیاریت لەم بابەتەدا'. ئەردۆغان و تورکەکان ئەمەیان شاردەوە. دیارە پێویستیان بە کەسێکە کە ستایشی دەکەن. هەر ئەو سەرۆکەی ئەمریکا ئەوەی پێگوت کە پێشتر پێدەگوت بەم جۆرە و بەو جۆرەیە. دەیەوێت بڵێت ئەردۆغان تۆ زیرەکی. ئێوە بە گوێرەی ئێمە مامەڵە دەکەن. تۆ نابیتە شێت بەرامبەر بە سیستمەکەمان. تۆ پیاوی ژیری سیستەمەکەمانیت'. ویستم ئەمە بڵێم. ترۆلەکان دەستیانکرد بە پروپاگەندە بۆ ئەردۆغان. پیاندەگوت  ئیمپرالیزم، دەیانگوت ئەمریکا ئاوایە و نازانم چی. هەستان و دەڵێن سەرۆکی ئەمریکا وەسفی ئەردۆغانی کرد؛ ئەویان گەیاندە ئاسمان. بەڕاستی ئەمە ئاڵۆزە.

تورکیا ناوەندێتی لەسەر سووریا دەسەپێنێت

سووریای نوێ چۆن دەبێت؟ پێش هەموو شتێک ئەو شتەی لەسووریادا مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل درووستکات نامێنێت. هەرخۆی جۆلانی دەڵێت، 'نابینە هەڕەشە بۆسەر کەس." تا ئەوەی قبوڵبکرێت خاوەنداری لە باسوخواسی دادگا دەکات. هەرخۆی بەستنی بۆینباخ نیشاندەری ئەوەیە بۆئەوەی قبوڵبکرێت کەوتووەتە چ دۆخێکەوە. ئەو شتانە دەربڕێت بۆئەوەیە پەسەند بکرێت. لە ئێستادا بە جۆلانی دەڵێن، "عاقڵبە و بە گوێرەی سیستەم بجوڵێوە."لە ڕاستییدا مەرج بۆ تورکیا دادەنێن. ئیبراهیم کاڵن هات، پاشان وەزیری ناخۆ هات، دواتر جێگری کاڵن هات و لە دیمەشق کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. هەموویان مەرج بۆ دیمەشق دادەنێن. بنەمای ئاگادارکردنەوەی دیمەشق ئەمەیە: تۆ چۆن نزیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبیتەوە؟ چۆن پێشوازی لەو هەرێمە دەکەی؟ چۆن کۆتای پێدەهێنێت؟ لەبەرئەوە هەموو سیاسەتەکانیان لە دەوری لەنابردنی تێکۆشانی ئازادی کوردان پەرەپێدەدرێن، بۆئەوەی سیاسەتی سووریا خاوەنداری هەمان ئامانج بێت دێن و لەسەر ئەمە قسەدەکەن. هەرخۆی تورکیا بە جۆلانی دەڵێت 'وەک من ببە بە حکومەتێکی ناوەندی'. 'ماف مەدە بە هیچ گروپ و کۆمەڵگەیەک'، هەڵبەت سووریایەکی لەم شێوەیە درووستنابێت. گەر سووریا دیموکراتیزە نەبێت و کۆمەڵگەکانی وەک کورد، عەلەوی و دورزی نەبنە خاوەن مافی کۆمەڵایەتی، ئەوا لە سووریادا سەقامگیری نایەتە ئاراوە. دەوڵەت-نەتەوە وا دەکات کە دابەش ببێت. لەبەرئەوەی ڕژێمی ئەسەد نەیتوانی ئەمە بێنێتەئاراوە بۆیە داڕووخا. ڕژێمی سەدامیش هەر بەو هۆکارە ڕووخا. پێویستە ئاوا ببینرێت. بە جۆلانی دەڵێن، "گەر مافی کۆمەڵگەکان بدەی، ئەوا بەم شێوەیە سووریا دابەش دەکات." ئەمە عەقڵێتی تۆیە، عەقڵێ تۆ سووریا دابەش دەکات.

جۆلانی ناتوانی بە تەنها خۆی سووریای نوێ دامەزرێنێت. خواستیشبێت دەرنجامێکی نابێت. تاکە ڕێگە ئەوەیە بێ لایەن بێت و گوێ لە قسەکانی تورکیا نەگرێت. دان بە مافی کۆمەڵایەتی و ئاینی کورد، عەرەب و دورزیەکاندا بنێت. بەم شێوەیە سووریا یەکگرتوو دەبێت. پێچەوانەی ئەمە هەر شەڕ و ئاڵۆزییە. ئاخۆ لەگەڵ کوردەکاندا شەڕ بکەم، لەگەڵ عەلەوییەکاندا شەڕ بکەم و لەگەڵ دورزییەکاندا شەڕ بکەم.

لە ئێستادا گوێمان لەوەیە ئەنجومەنی گەل دادەمەزرێنێت. کۆنگرەی گەل یان پەڕلەمان دادەمەزرێنێت؟ گوایە خۆی درووستی دەکات. مەگەر ئاوا دەبێت؟ ئەگەر نوێنەری گەلانی کورد، عەلەوی، دورزی و بە تایبەت ژنان نەبێت چی دەبێت؟ گەر نوێنەری گەلانی کوردان، عەلەوییەکان، دورزییەکان و ژنان نەبێت ئەوا چی دەبێت؟ دەبێت ژن لەو سیستەمەدا جێگەیان هەبێت. دەبێت لە بنەمادا لە هۆشمەندی سەردەستی پیاوسالاری بترسین. مەترسییەکە لە هەموو ترسەکان زیاترە. دەبێت ژن، کورد، عەلەوی، دورزی و نوێنەرەکانیان لە کۆنگرەی گەلدا جێگەیان نەبێت! بێگومان شتێکی ئاوا نابێت.

گەر هەڵوێستێکی سەرنجخەرە سەر حەقیقەتی سووریا نیشان بدات، ڕەنگە دۆخی سووریا باش ببێت. پێچەوانەی ئەمە سەقامگیری لە سووریادا نایەتەئاراوە. هەڵسەنگاندنی ئێمە وەهایە: کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خاوەنی سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەریین. لە تەواوی قۆناغەکانی شەڕدا هەرێمی ئارام باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو. هیچ ئیمکانێک نییە بە بێ ئەوەی حکومەتی دیمەشق لەگەڵییاندا ڕێکبەوێت سووریایەکی نوێ دامەزرێنێت. جارێکی دیکە دەیڵێمەوە؛ بۆچی ڕژێمی سووریا هەڵوەشایەوە، بۆچی شکستی هێنا، بۆچی نەیتوانی سەرکەووتووبێت؟ با ئەمە لە خۆمان بپرسین، ئەو وەڵامەمان دەستکەوێت.

ئەوەی شەڕ دەکات دەوڵەتی تورکە نەک سووپای نەتەوەیی سووریا

پێش هەموو شتێک سووپای نەتەوەیی سووریا (SNA) چییە؟ چەتەی پارامیلیتەر و کرێگرتەیەکەن. کاری عەرەبەکان نییە. گرووپێکی چەتەیین کە بەدەستی تورکیا دامەزرێنراون. پرسی سەرەکی تورکیا چییە؟ دووژمنایەتیکردنی کوردان و لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی کوردە. ئەم چەتانە بۆچی هێرش دەکەن؟ بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە هێرش دەکەن. دەوڵەتی تورک نایەوێت لە هیچ جێگەیەکە کوردان ببێتە خاوەنی ستاتۆیەک و لەبەر ئەم هۆکارە هێرش دەکات. هێزێکی کۆکراوەیە و زۆرینەیان لە چیچانەوە هاتوون، لەملاو لەولاوە هاتوون. گەر تەماشاکەین لە تورکیاوە کەسێک ڕۆژشتووە و بووە بە مەیجەر جەنەراڵی هەتەشە. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گەل، هۆزی هەرێمەکە، منبج، کۆبانێ و ڕەقە شەڕ دەکەن. شەڕێکی ئاوها لەوێ هەیە. هەرخۆی لەبەرئەم هۆکارە هەموو ڕۆژێک لەژێر پاراستنی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی جەنگی و چاودێری دەوڵەتی تورکدا شەڕ دەکەن. دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات. چەتە و مەتە نییە. با یەک ڕۆژ ئەو فرۆکانە نەیەن جا بزانە چۆن ئەو چەتانە ڕادەکەن و هەڵدێن. بۆیە ئەمە شەڕی دەوڵەتی تورکە.

پێشتریش باسم کرد، دەبێت گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سیستەمە دیموکراتیکەکەی خۆیان بپارێزن. لە کاتی شەڕی ناوخۆییدا ئارامترین جێگە بوو. ڕەنگە کێشە هەبووبێت، بەڵام لە بواری ئابووریدا جێگەیەکی ئارام بوو. لە هەموو بوارێکدا جێگەیەکی ئارام بوو. لە هەموو لایەکەوە کێشەیان بۆ درووستەکرا. ئەوان سیستەمی دیموکراتیکی خۆیان دامەزراندبوو. بێگومان ئێستا کورد، عەرەب و سووریانی دەبێت ئەو سیستەمە دامەزرێنراوە بپارێزن. سیستەمێکی دیموکراتیکە. هەرخۆی عەرەب لە هەرێمەکانی خۆیاندا خۆیان بەڕێوەدەبەن. قوتابخانەی خۆیان هەیە، کولتووری خۆیان هەیە، خۆیان کاروبارەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن. بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە تێکبشکێنرێت. هەرخۆی تێکشکێندراون. تەواوی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێو ئەم شەڕەدایە. بۆیە دەبێت ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورک تێکبشکێنرێت. تا ئەم شەڕانە ڕووی ڕاستی دەوڵەتی تورک ئاشکرابکات. گوایە دەیانگوت سووریا ئارامە. ئەوەی لە ئێستادا هەرەشە لە ئارامی سووریا دەکات و شەڕ درێژەکاتەوە دەوڵەتی تورکە. ئەگینا لە گۆڕەپانەکەدا شەڕێک لە ئارادا نییە. گەر دەوڵەتی تورک هانی چەتەکانی نەدات، لە سووریادا شەڕ نییە. هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت. بەم بۆنەوەیە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو کەسانە بەرز ڕادەگرم کە لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوونە. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو شەڕڤانان دەخوازم.

دەبێت هەموو لایەنەکان بەشداری ڕێپیوانی پاراستنی ڕۆژئاوا ببن

ئەو چالاکییانەی بۆ ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن نەریتێکە. لە تێکۆشانی دژ بە داعشدا، لە بەرخۆدانی کۆبانێدا هەموو گەلی کورد، گەلانی تورکیا، هێزە دیموکراتیکخوازەکانی تورکیا، ژن، عەلەوی و هەموو ڕێکخراوە دیموکراتیکییەکان هاتنە پیرسوس و پاڵپشتیان لە بەرخۆدانی کۆنانێ کرد. هەرەوەها لە ٦-٧-٨ی تشرینی یەکەمدا هەموو گەلی باکوور پاڵپشتییەکی گەورەیان دەربڕی. جیهان پاڵپشتی کرد. بەم مۆراڵ و پشتگیریانەوە ئەو شەڕە سەرکەووت. ئەم پاڵپشتیکردنە لە سەرکەوتنی شەڕی کۆبانێ و لەناوبردنی داعشدا ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕا. نەریتێکی لەم شێوەیە.

لە ئێستادا ئەو نەریتە جارێکی دیکە دەرکەوتووەتەوە. هەم لە نسێبین هەمیش لە پرسووس گەل لە پشتیوانیکردندایە. بەراستی ڕێپێوانەکە باش بوون. سڵاو لە سەرجەم ڕێپێوانەکان دەکەین و دەبێت ڕێپێوانەکان بەهێزتر بکەین. دەبێت هەموو بازنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پشتگیری بدەنە ئەو ئیشکگرییەی لە پرسووس ئەنجام دەدرێت. دەبێت لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک دەرکەون. دەوڵەتی تورک ئەم شەڕە بەڕێوەدەبات. لەم ڕووەوە هەڵوێستی پرسووس بەڕاستی هەڵوێستێکی باشە. هەڵوێستی نسێبینیش زۆر گرنگە. دەبێت بەردەوام بێت. دەبێت لە هەموو لایەکەوە بەشداربوون هەبێت، وچان و دابڕان نەیەتەئاراوە. هەتا ئەوەی شەڕ لەوێ ڕادەوستێت و دان بە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەنرێت و دووچاری هێرش نەبێتەوە دەبێت ئەو چالاکییانە بەردەوام بێت. بەم بۆنەویەوە سڵاو لە هەموو بەرخۆدانەکان دەکەم.

زیندانەکانی دەوڵەتی تورک هیچی کەمتر نییە لەوانەی ڕژێمی ئەسەد

لەم ڕووەوە پێوست ناکات مرۆ بڵێت زیندانەکانی دەوڵەتی تورک چۆنە. هاتووە و باسی خراپەکارییەکانی ڕژێمی بەعس دەکات. تۆ یەکەمجار تەماشای خۆت بکە. تورکیا وڵاتی ستەمە. لە زیدانەکاندا ستەم هەیە. هەموو ڕۆژێک هەواڵی مردنی زیندانی بڵاودەبێتەوە. ڕەنگە بەگوێرەی دانیشتوانەکەی زۆرترین زیندانی ژن لە جیهاندا لە گرتووخانەکانی تورکیادا بێت. حەقیقەتی دەوڵەتی تورک ئاشکرایە و دووژمنی سەرسەختی ژنانە. بۆئەوەی ستەم و فشارەکانی خۆی بشارێتەوە، خۆی بە خراپەکارییەکانی ئەسەد بەراورد دەکات. نازانم لە فڵان گرتووخانە چی بووە و چی گوزەراوە. هەموو کەسێک دەزانێت لە زیندانەکانی تۆدا چی دەگوزەرێت.

لە قەرەقۆلەکانی تورکیادا هێشتایش ئەشکەنجەدان لە ئارادایە. لە ساڵانی ڕابردوودا بە تایبەت لە دوای ساڵی ٢٠١٥ەوە لە بنەکەکانی پۆلیسدا دەستدرێژی دەکرێتە سەر گەنجان. چەندین نموونەی ئەمە هەیە. هەندێک کەسیش باسی نەکردووە. سولەیمان سۆیلو فەرمانی ئەمەی دابوو. هەموو جۆرە خراپەکارییەکیان دەکرد.

بۆیە تورکیا خراپەکارییەکانی ئەسەد تەنها بۆ شاردنەوەی خراپەکارییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت. هەڵبەت ئێمە ناڵێین ڕژێمی ئەسەد ڕژێمێکی باش بووە. هیچ شتێکی ئاوا لە ئارادا نییە. تورکیا تەنها پروپاگەندەی خۆی دەکات

دیار نییە تورکیا چی بەسەر عێراقدا دێنێت

بەڕاستی حکومەتی عێراق نازانێت چی دەکات. تورکیا چووە کڵێشەیانەوە، لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک ناناسن، فریوییان خوارد. هەندێک کەس باس لەوەدەکەن لە نێو حکومەتی ‌عێراقدا هەندێک بەرتیلییان وەرگرتووە. چۆن دەتوانی ڕەوایەتی بدەی بە دەوڵەتی تورک؟ حکومەتی پێشوو گوتییان با سەرەتا لە بەعشیقە دەربکرێت، تورکیاش گوتی، 'دەرناچم'. لە ئێستادا دەرکەوتووە لە هەندێک لایەنەوە چالاک بووە، لەو جێگەیە پەروەردە دەبینن. لە نێو خەفڵەتدان. دیار نیە بەیانی تورکیا چی بەسەر عێراقدا دێنێت. هەرخۆیی پەیوەندی لەگەڵ داعشدا هەیە. پەویوەندییان لەگەڵ چەند لایەنێکی سوونیدا هەیە. پەیوەندی لەگەڵ پەدەکەدا هەیە. دیاری نییە چی بەڵایەک بەسەر عێراقدا دێنن. عێراق ئاگای لەوەنییە چی کردووە. وای لێهاتووە نەتوانێت بیرکاتەوە. دەبێت بەم شێوەیە باس لەم بابەتە بکرێت.

بەڵام تێنەگەشتین لەوەی بۆچی دامەزراوەکانی ژنان لە سلێمانی داخران. چۆن دەبێت؟ خۆڕێکخستنکاری ژنان مافێکی دیموکراتیکییە. بە ڕای من ئەم شتێکی درووست نییە. هەرخۆی ڕەخنە کرا. لەم بابەتەدا شتێکی جیاواز ناڵێم. لەو باوەڕەداین یەنەکە یان ئیدارەی سلێمانی لەم بابەتەدا هەڵەیەکی دیکە ناکات. بەڵام هەوڵدەدەین تێبگەین لەوەی چۆن و بۆ ئەنجامدراوە.

ساڵی ٢٠٢٥ بەسەرکەوتنی گەورەترەوە تێپەڕ ببێت

ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ئێمە وەک ساڵێک لە تێکۆشانی گەورە تێپەڕ بوو. بەراستیش وەک ساڵێکی تێکۆشانی سەخت تێپەڕ بوو. چەندین شەهیدامان دا، بریندارمان هەبوو. هەموو شەهیدانمان بەڕێز و پێزانییەوە یاد دەکەمەوە. بە تایبەت لە کەسێتی ئاسیا و ڕۆژگەردا هەموو شەهیدانمان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. هەپەگە ناوی ئەو هەڤاڵانەی ئاشکراکرد کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا شەهید بوون. هەموویان بە ڕێزەوە یاد دەکەمەوە.

بووە ساڵێکی گەورە لە تێکۆشان. هەروەها لە بابەتی خاوەنداریکردن لە ڕێبەرێتییدا بووە ساڵێکی گەورەی تێکۆشان. بەراستی لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەریلا بەرخۆدانێکی گەورەی ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک لەوجێگەیەی کە تێدا جێگیربووە گیر بووە. ئەم ئیرادە و بەرخۆدانەی ساڵی ٢٠٢٤ تێکۆشانمان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەهێزتر دەکات.

با هەموو کەسێک زانیبێتی. هێڵی ڕێبەرێتی، ئاپۆی، هێڵی پەکەکە هەموو ساڵێک تێکۆشانی گەورەتر دەکات. لە ئێستادا گەلی کورد بووە گەلێکی لەو شێوەیە کە بۆ ئازادی خۆی لە تێکۆشاندایە. حەقیقەت گەلێکی لەم جۆرە هەیە. ڕێکخستنبوویەکی لەم شێوەیە هەیە. هێڵێکی ئایدۆلۆژی لەم شێوەیە هەیە. هێڵێکی سیاسی لەم شێوەیە هەیە. بێگومان ئەمە تێکۆشان بەهێزتر دەکات. ساڵی ٢٠٢٥ دەبێت ببێتە ساڵێک لە سەرکەوتنی گەورەتر. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە ساڵی ٢٠٢٥ لە هەموو کەسێک پیرۆز دەکەم. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هێزە تێکۆشەرەکان دەخوازم."