لە زاپ، خواکورک و مەتینا گەریلا چەندین چالاکیی ئەنجامدا

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، خواکورک و مەتینا چالاکیی ئەنجامدا. لە ئاکامی چالاکییەکاندا سەربازێکی تورکی داگیرکەر بەسزاگەیەندرا، دۆشکایەکیش لەناوبرا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لەهەرێمی مەتینا:

'٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەکەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمان ئەنجامدرا، داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا.

٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە کەوتبوونە ناو جموجۆڵەوە. لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

'٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٥:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی چەکێکی قورسی دۆشکای داگیرکەران بە نیشانەشکێنی لەناوبرا.

لە هەرێمی خواکورک؛

٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیران درا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛

٣ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانمان ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢ و ٣ی کانونی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا بۆردومان کران، یەک جاریش بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

٣ و ٤ی کانونی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ٢-٦ی کانونی دووەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بەربزن، شاخی شەهید شەریف، قەلە، لۆلان ٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی مژێ، کانیسارک، شاخی زەنگیل، زێڤکێ، دێڕەشێ، شاخی کون، شاخی عەگید، دەشتی کافیا ١١ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی یەک جار، بە گشتی ٢٢ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٤ی کانونی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٣ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا".