لە لوزەرن و لۆزان هێرشەکانی سەر شەنگال ئیدانە کران

لە شارەکانی لوزەرن و لۆزان هێرش و هەڕەشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال ئیدانە کران.

لە دژی هێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال لە لوزەرن و لۆزان-ی سویسرا، بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا دروشمی دژ بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و دەوڵەتی تورک وترانەوە.

لە لۆزان بە ئامانجی بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ستاندی چالاکییەک، کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە دەستیپێکردووە ئەم هەفتەیەش بەردەوام بوو.

لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا کاردانەوە و ناڕەزایەتیی بەرامبەر هێرشەکانی سەر شەنگال و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەبوو و ئەو هێرش و پەلامارانە ئیدانە کران.

هەروەها وەک بەشێک لە کەمپەینێک بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکان دا ئیمزا کۆکرایەوە.

ژ.ت