لە مارسیلیا کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە بەڕێوەچوو

لە مارسیلیا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندێکی واژۆکۆکردنەوە دانرا و تا درەنگانی شەو واژۆ کۆکرایەوە.

بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی 'ڕێکخستنە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەوروپا' لاببرێت، کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە، کە ساڵێک پێش ئێستا دەستی پێکردبوو، لە مارسیلیای فەرەنسا بەردەوامە.

کوردستانیان تا نیوەشەو لە ناوچەی ڤیوکس پۆرت لەسەر ستاندەکەیان ڕاوەستان و واژۆیان کۆکردەوە.

کوردستانیان لەبەردەم گۆرانی کوردیی دا واژۆیان کۆدەکردەوە و نامیلکەی دابەش دەکرد و زانیارییان لەسەر ئەو بابەتە بە خەڵکی دەوروبەر دەدا.

ڕاگەیەندراوە، هەڵمەتەکە لە مارسیلیا بەردەوام دەبێت.

ژ.ت