لە میکس شەرمەزاکردنی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە: قەیومی دز بەجێی بهێڵە
دانیشتوانی ناوچەی میکس، چالاکییەکانیان لە دژی کودەتایی قەیوم لەگەڵ هەوای سارد بەردەوامە. گەل گوتی: "قەیومی دز، شارەوانی بەجێ بهێڵە".
دانیشتوانی ناوچەی میکس، چالاکییەکانیان لە دژی کودەتایی قەیوم لەگەڵ هەوای سارد بەردەوامە. گەل گوتی: "قەیومی دز، شارەوانی بەجێ بهێڵە".
لە ناوچەی میکسی وان، ئێشکگری لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە لە پێش بینای شارەوانی لەگەڵ هەوای سارد بەردەوامە. گەلێک کەس بەشداری چالاکییەکە بوون و دروشمی "قەیوم دەچێت، گەل دێت" و "قەیومی دز شارەوانی بەجێ بهێڵە" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" بەرزکرایەوە.
گەل لە بەر هەوای سارد ئاگری کردۆتەوە و لە دەوری ئاگرەکە ئێشکگری بەردەوامە.
هاوسەرۆکی شارەوانی تاتۆسی دەم پارتی عەبدولڕەحمان سەڤەر لە ئێشکگرییەکەدا گوتی: "دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە باش دەزانێت کە بەردەوام دەبین لە هەموو بارودۆخێکدا و خزمەتی گەلی خۆمان دەکەین. ئەو ڕژێمە بە ساڵان قەیومی لەسەر ئەم خاکە داناوە، بەڵام خزمەتی گەل ناکات. قەیوم دەستبەسەرداگرتنە".
پەرلەمانتاری ئیدری دەم پارتی یەڵماز هون ئاماژەی بەوە کرد دەسەڵات لە هەڵبژاردنی هەرێمیدا شکستی هێنا و گوتی: "لە جولەمێرگەوە دەستیان پێکرد و دەستیان بەسەر گەلێک شارەوانی ئێمەدا گرت. ئەمڕۆش دەیانەوێت دەستبەسەر ئیرادەی گەلی میکس بگرن. ئاکەپە سەرکەوتنی ١٤ شارەوانییەکەی لە بیرنەکردوە بۆیە هێرشی ئیرادەی گەلی کورد دەکات".
هاوڵاتیان لە دوای قسەکان بە دروشمی "قەیومی دز بەجێی بهێڵە" لە بەردەم بینای دەم پارتی ڕێپێوانیان کرد.