دایکە گوڵزار لە ئەسەن یادکرایەوە
دایکی یەک لە پێشەنگانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، گوڵزار قەیتان لە دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.
دایکی یەک لە پێشەنگانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، گوڵزار قەیتان لە دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.
گوڵزار قەیتان لە ٢٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ کۆچی دوایی کرد، لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.
بنەماڵەی قەیتان و دۆستەکانی گوڵزار قەیتان بەشداری چالاکییەکە بوون و چالاکییەکە بە داگیرساندنی مۆم دەستی پێ کرد. چالاکییەکە بە گوڵبانگی پیر جەمال بەردەوام بوو، پەیامی دەنگی کوڕی دایکە گوڵزار لە زیندانەوە خوێنرایەوە.
پاشان ئەو کەسانەی دایکە گوڵزار دەناسن یادەوەرییەکانیان گێڕایەوە. دایکانی شەهید، دایکە ئایتەن و دایکە شەنگە و دایکە نازیر قسەیان کرد.
چالاکییەکە بەخشینەوەی خواردن کۆتایی هات.