شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی لە لۆزان یادکرانەوە

لە شاری لۆزانی سویسرا مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ شەهیدان ئەنجامدرا.

لە شاری لۆزانی سویسرا بۆ گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار کە لە کاتی جیاواز شەهیدبوون، مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

لە شاری لۆزانی سویسرا بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) بۆ ژمارەیەک گەریلای شەهیدی هەپەگە و یەژا ستار کە لە کات و شوێنی جیاواز شەهیدبوون، مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی لۆزان ئەنجامدرا، خزمی شەهیدان و ژمارەیەک کوردستانی تێیدا بەشداربوون. یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد.

نوێنەری کۆماو موستەفا کاراهان یەک بە یەک ناوی شەهیدانی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر گرنگی دڵسۆزی بۆ تێکۆشانی شەهیدان.

کاراهان ڕایگەیاند شەهیدانی کوردستان لە تێکۆشانی بنیاتنانی کوردستانی ئازاد شوێنی خۆیان گرتووە، گوتی: "بنیاتنانی کوردستانی ئازاد وەسیەتی شەهیدانمانە. ئێمە شوێنکەوتەی شەهیدان دەبین. باجەکەی هەرچی بێت، دەست لە میراتی شەهیدان بۆ ڕێبەری ئازادی و کوردستانی ئازاد بەرنادەین".

لەسەر ناوی یەکێتیی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە) خەدیجە کاندال گوتی: "شەهیدان بۆ ئازادی گەلەکەمان، گیانیان فیدا کرد".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی یادی شەهیدان نیشان درا.