لە میلبورنی پیلانگێڕی و تیرۆرکردنی ئاکارسەل شەرمەزارکران

لە شاری میلبورنی ئوستوڕالیا بە رێورەسمێک پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل شەرمەزارکران.

لە شاری میلبورنی ئوستوڕالیا بە رێورەسمیک ٩ی تشرینی یەکەم پیلانگێڕی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل رۆژنامەنووس و ئەکادیمی شەرمەزار کران. لە رێورەسمەکەدا کە لەلایەن کۆمسیۆنی پەروەردەی ناڤ _ کورد ئەنجامدرا، سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە قسەی کرد و باسی لە ئامانج و قۆناغی پیلانگێڕیەکە کرد.

جەننەت قەهرەمانیش باسی لە تیرۆرکردنی ئاکارسەل و سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد.

ف.ق