لە پاکتاوی سیاسی دا لە مێرسین ٧ کەس زیندانیکران
لە مێرسین ٧ کەس لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا و زیندانیکران.
لە مێرسین ٧ کەس لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا و زیندانیکران.
٦ کەس لە دوای چالاکیی فیدایی ٢٦ی ئەیلول بۆ سەر ناوەندی پۆلیسی مێرسین دەستگیرکرابوون. ئەو ٦ کەسە لەسەر داوای داواکاری گشتیی دەڵەتی تورک ڕەوانەى دادگای تاوانەکانی مێرسین کران و سزای زیندانیکردن بۆ ٥ کەسیان دەرکرا. لەبارەی کەسێکی تریشەوە بڕیاری دیپۆرتکردن دەرکرا.
لەلێکۆڵینەوەیەکی تری پاکتاوی سیاسی دا هەر یەک لە عەبدوڵا کزل کایا و عەبدولهادی بۆزان بەتۆمەتی "ئەندامی رێکخستن" سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا و ڕەوانەى زیندان کران.
ژ.ت