لە پاریس دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزبوویەوە

هەزاران کەس لە پاریس کۆبوونەوە و سیاسەتی قەتڵوعامی ئێرانیان شەرمەزار کرد.

چالاکوانان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و لە پاڵاس دو لا ریپلیکوەوە بەرەو پاڵاس دو لا نەیشن بەڕێکەوتن.

سەرباری بارانبارین خەڵکێکی زۆر بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و دروشمەکانی "بەشداری لە یەکەم شۆڕشی فێمینیستی دا بکە"،  "ژینا ئەمینی ناوی تۆ ستەمی ئایەتوڵاکانی هەژاند"، "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.

ئۆلیڤێر فاور سکرتیری یەکەمی پارتی سۆسیالیست ، پەرلەمانتاری ئیکۆلۆژیست ساندرین ڕۆسۆ و ئێم ئی پی (چەپی ڕادیکاڵ) و  مانۆن ئاوبری چەندین کەسایەتیی دیکەی دیار و چەپ بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد.

ژ.ت