لە عێراق بڕیاری لەسێدارەکانی ٣٤٠ کەس پەسەندکرا

دوای تەقینەوە خۆکوژیەکانی بەغدای پایتەختی عێراق، جارێکیتر بڕیاری لەسێدارەدانی سەدان زیندانی پەسەندکرا.

سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بە بڕیاری لەسێدارەدانی ٣٤٠ کەسدا کە لە رووداوە تیرۆریستیەکاندا تێوەگلاون و سزاکەیان پەسەندکراوە. بڕیارەکە تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، بەڵام ئەگەری هەیە لە هەموو ساتێکدا جێبەجێ بکرێت.

بریارەکە زیاتر لەلایەن سەرۆککۆمارەوە پەسەند دەکرێت، بەڵام بەرهەم ساڵح کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بووەتە سەرۆککۆماری عێراق، رایگەیاندووە کە لەدژی بڕیاری لەسێدارەدانە.

لە عێراق لە سالی ٢٠١٩دا، ١٠٠ کەس لەسێدارەدران. ئەمەش بەپێی ئامارەکانی جیهان لە ٧ کەس کەسێکە.

رۆژی پێنجشەمە، چەتەکانی داعش  دوو تەقینەوەی خۆکوژیان لە بەغدا ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٣٢ کەس کوژران و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە گەورەترین هێرش بوو کە لە بەغدا ئەنجامدراوە.

لەدوای هێرشەکانی رۆژی پێنجشەمە، بەرهەم ساڵح بە، پەسەندنەکردنی سزای لەسێدارەدانی داعشەکان تاوانبار دەکرێت.

ف.ق