لە رووسیا وەرزشکارێکی تەمەن ١٤ ساڵی کورد بووە یەکەم

گەنجێکی وەرزشکاری تەمەن ١٤ کورد بە ناوی رەزا گاسانۆڤ لە چەندین قۆناغی وەرزشەکەیدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە ئەنجامدا لە پێشبڕێکیی هەرێمی کراسنادۆر لە پێشبڕکێی بۆکسێن دا خەڵاتی یەکەمی بە دەستهێنا.

رەزا گاسانۆڤ لە پێشبڕکێی وەرزش لە هەرێمی کراسنادۆر لە رۆژانی ١٣ و ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ و لە کێشی ٥٦ کیلۆدا لە وەرزشی بۆکسێن دا پلەى یەکەمی بە دەستهێنا.

گاسانۆڤ ساڵی ٢٠٠٧ لە کراسنادۆر لە دایکبووە. لە منداڵییەوە دەستی بە وەرزشکردووە و لە تەمەنی منداڵییەوە لە چەندین پێشبڕکێ هەرێمی و ئاستی نیشتمانیی لە رووسیادا بەشداریی کردووە و چەندین سەرکەوتنی بە دەستهێناوە.

ئەو گەنجە کوردە، لە وەرزشەکانی بۆکس و زۆرانبازیدا چەندین سەرکەوتنی هەیە و بووەتە یەکێک لە وەرزشکارە ناسراوەکانی هەرێمەکە.

گاسانۆڤ ئەمساڵ لە خولی پێشبڕکێی وەرزشیی پانتراتیۆن لە بەشی بۆکس دا و  لە کێشی ٥٥ کێلۆدا خەڵاتی یەکەمی بە دەستهێنا. پێشتریش لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە خولی پێشبڕکیی نارۆ – فۆمینسک دا خەڵاتی سێیەمی بە دەستهێنابوو.  

ژ.ت