لە ساربروکن دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆ کۆکردنەوە دانرا

لە شاری ساربروکن بە پێشەنگایەتیی ژنانی ئێزدی ستاندی واژۆ کۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دانرا.

لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" ستاندی واژۆ کۆکردنەوە دانرا.

ستاندنی واژۆ کۆکردنەوەکە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی ئێزدی لە ئەوروپا ڕێکخرابوو. ستاندەکەیان لە بەردەم ڕاین-گەلەری دانابوو و بۆ ماوەى ٤ کاتژمێر بەردەوام بوو.

ستاندی واژۆ کۆکردنەوەکە لەلایەن هاووڵاتییان و چالاکوانانەوە بایەخێکی زۆری پێدرا و بە گرنگییەوە پێشوازیی لێکرا. هەروەها برۆشوور و نامیلەکە، کە بیروبۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی تێدابوو بەسەر هاووڵاتییان دا دابەشکرا.

ژ.ت