لە ستۆکهۆڵم چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدرا

لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخرا.

چالاکییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.

ئێوارەی دوێنێ لە گۆڕەپانی سێرگلس تۆرگێت لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە بەشداریی هەزاران ئێرانی، کورد، ڕێکخراوەکان و ئەو دامەزراوانە، کە بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک لە ئێران تێدەکۆشن، چالاکییەکی جەماوەری ڕێکخرا.

چەندین هونەرمەندی ناوداری سویدی و چەند پەرلەمانتار لە حیزبەکانی سویدەوە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و بەگۆرانیەکانی  خۆیان پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینەکانی گەلی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی. هەروەها هونەرمەندێکی گەنج، کە لە بنەڕەتدا ئەفریقییە قژی خۆی بۆ پشتیوانی لە ژنانی رۆژهەڵات و ئێران و خۆپیشاندەران بڕی.

لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بمرێ دیکتاتۆر" دەوترانەوە.

ژ.ت