لە ستراسبۆرگ بۆ ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجامدرا
لە ستراسبۆرگ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکران.
لە ستراسبۆرگ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکران.
لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکران. کوردستانیان لەسەر بانگەوازەکەی تەجەشە لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە، بەبێ پچڕان دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان بەڕێوەچوو، دواتر ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.
ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک فەرید چەلیک ڕاگەیاندراوی کەجەدەکە-ئە ی دەربارەی هێرش و داگیرکاریی خوێندەوە.