لە وان کەسێک دەستگیرکرا
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە وان کەسێک بە ناوی محەمەد ئۆرهان بە بیانووی" ئەندامیەتی ڕێکخستن" دەستگیرکرا.
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە وان کەسێک بە ناوی محەمەد ئۆرهان بە بیانووی" ئەندامیەتی ڕێکخستن" دەستگیرکرا.
لە ڕۆژی ٢٩ی کانووی دووهەم لە شاری وان پۆلیس هەڵی کوتایە سەرچەندین ماڵ و چەندین کەسیان دەسبەسەرکردبوو.
لە ئەنجامی ئەو هەڵکووتانە سەرماڵاندا محەمەد ئۆرهان دەستبەسەرکرا و دوای لێپرسینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان ڕەوانەی دادگە کرا.
بە بیانووی ئەوەی کە ئۆرهان لە خۆپیشاندانی " یەکێتی نەتەوەیی" ی دەبەپە لە ١٨ی کانووندا لە وان دەستگیرکرا و دادگە بە بیانووی " ئەندامیەتی لە رێکخستن" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.
چاوەڕوان دەکرێت کە ئەو کەسانەی تریش کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەسبەسەرکراون ڕەوانەی دادگە بکرێن.
ک-ش