لە زیندانی ئەوین لانیکەم ٤ زیندانی گیانیان لەدەستدا و ٦١ کەس بریندار بوون
بەپێی ئاماری فەرمی لە هێرشی سەر زیندانی ئەوینی تاران، لانیکەم ٤ زیندانی گیانیان لەدەستداوە و ٦١ کەس بریندار بوون. بەپێی سەرچاوەکان ئامارەکە زیاترە.
بەپێی ئاماری فەرمی لە هێرشی سەر زیندانی ئەوینی تاران، لانیکەم ٤ زیندانی گیانیان لەدەستداوە و ٦١ کەس بریندار بوون. بەپێی سەرچاوەکان ئامارەکە زیاترە.
بەپێی ماڵپەڕی میزان ئۆنلاینی سەر بە وەزارەتی دادی ئێران، ٤ زیندانی بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٦١ کەسیش بریندار بوون.
هەمان سەرچاوە ریاگەیاند کە ئەو زیندانیانەی گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی دزیەوە سزادراون.
لە هەندێک دیمەندا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دوکەڵی لە زیندانەکە هەڵدەستێت و دەنگی چەک دێت.
ماڵپەڕی میزان ئۆنلاین ئاماژەی بوەشکرد کە ١٠ لە برینداران تاوەکو ئێستاش لە نەخۆشخانەدان و ٤ کەسیان لە دۆخێکی خراپدان.
ف.ق