له كریفیڵد و مارسیلیا له دژی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه واژۆكۆكرایه‌وه
له كه‌مپینی واژۆ له دژی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه له كریفیڵد و مارسیلیا، باس له گرنگی كه‌مپینه‌كه كرا‌و و واژۆ كۆكرانه‌وه.
له كه‌مپینی واژۆ له دژی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه له كریفیڵد و مارسیلیا، باس له گرنگی كه‌مپینه‌كه كرا‌و و واژۆ كۆكرانه‌وه.
له شاری كریفیڵدی ئه‌ڵمانیا و له شاری مارسیلیای فه‌ره‌نسا كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ له پێناو ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر به‌رده‌وامه.
كریفیڵد
له شاری كریفیڵدی ئه‌ڵمانیا بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له "لیستی تیرۆر"ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ له بازاڕی نیو ماركێت خێمه هه‌ڵدرا.
له خێمه‌كه‌دا باس له گرنگی كه‌مپینه‌كه كرا و واژۆكۆكرانه‌وه.
هه‌روه‌ها داوا كرا به‌شداری له‌و رێپێوانه بكه‌ن كه بڕیاره له شاری كۆڵن به مه‌به‌ستی پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران له دژی كوژرانی ژینا ئه‌مینی به‌ڕێوه‌بچێت.
مارسیلیا
ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگای كوردی دیموكراتیك له مارسیلیا به هه‌زاران واژۆی كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش له گۆڕه‌پانی ڤیۆكس پۆرت كه قه‌ره‌باڵغترین شوێنی مارسیلیای فه‌ره‌نسایه ستاندی دانا.
به پێشه‌نگایه‌تی ته‌ڤ- چاند و كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان سرودی كوردی بڵاوكرایه‌وه و له ستانده‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر بڵاوكراوه دابه‌شكران.
له ستانده‌كه‌دا پلاكاردی "په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه، پارتییه‌كه بۆ هه‌موو گه‌لانی ژێرده‌سته و چه‌وساوه" به‌رزكرایه‌وه و ئه‌و كتێبانه‌ی په‌كه‌كه ده‌ناسێنن بڵاوكرانه‌وه.
كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بوو.
هـ . ب