لەسەر گۆڕەکەی یادی شەهیدی گەریلا کەنداڵ سەرحەد کرایەوە

لە شاری هەڵسنکی، لە ٤مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی کەنداڵ سەرحەد (خالس جەیلان) گەریلای هەپەگە لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە.

گەریلا کەنداڵ سەرحەد دوای ٢٥ ساڵ لە تێکۆشانی گەریلایەتی بە هۆی نەخۆشیەوە لە ئەوروپا لە ١ی ئایاری ٢٠١٨ لە هەڵسنکی شەهید بوو.

بە بەشداری دەیان کوردی فینلەندا گەریلا سەرحەد لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێنرایەوە.

گەریلا کەندال سەرحەد لە ساڵی ١٩٧٢ لە ناوچەی توتاخی ئاگری لەدایکبووە و ساڵی ١٩٩٢ بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی کورد کرد. لە ماوەی ٢٥ ساڵی گەریلایەتیدا لە زۆر شوێن ئەرکی جێبەجێ کرد.بەهۆی شەڕەوە مێشک و گوێکانی زیانیان بەرکەوتبوو.

کەنداڵ سەرحەد بۆ چارەسەر رەوانەی ئەوروپا کرا و لە فینلەندا دەستی بە چارەسەری کرد. بەهۆی دۆخی خراپەوە چارەسەری بۆ نەکرا.

لە ئاکامدا بەهۆی نەخۆشیەکی قورس لە ١ی ئایاردا لە هەڵسنکی شەهید بوو.

ف.ق