OHD سەبارەت بە گۆشەگیریی ئیمرالی سەردانی نوسینگەی یاسایی ڕوحای کرد

لقی OHDی ڕوحا، بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی نوسینگەی یاسایی ڕۆحای کرد.

لقی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD)ی ڕوحا سەبارەت بە عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، کە لە ئیمرالی بۆ ماوەی ٤٠ مانگە هیچ هەواڵێکیان نازانرێت، داواکارییان پێشکەش بە پارێزەرانی یاسایی ڕوحا کرد.

ئۆهەدە دوای سەردانەکەی لەبەردەم نوسینگەکەدا لێدوانێکی دا. هاوسەرۆکی ڕوحای ئۆهەدە، ئیبراهیم خەلیل ئۆیکە بەبیری هێنایەوە کە هەزار و٣٠٠ پارێزەر داوای کۆبوونەوە و دیداریان لە وەزارەتی داد کردووە و وتی: "بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی و نەرێنی لەلایەن وەزارەتەوە پێیان نەدراوەتەوە. ئەمڕۆ دیسانەوە بە هەمان خواست داواکاریمان پێشکەش بە نوسینگەی یاسایی ڕۆحا کرد و داواکارییەکەمان پێشکەش کرد."