لە دهۆکەوە ١٣٠ بنەماڵەی دیکە گەڕانەوە بۆ شەنگال

لە دهۆکەوە ١٣٠ بنەماڵەی دیکەی کۆچبەری شەنگالی گەڕانەوە بۆ شەنگال.

گەڕانەوەی کۆچبەران

بە گوێرەی هەواڵەکانی ئاژانسی ڕۆژنیوز، ئەمڕۆ ١٣٠ بنەماڵەی شەنگالی لە کۆمەڵگەی شاریای دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال. کە ئەم کۆچبەرانە لە دەرەوەی کامپەکاندا نیشتەجێبوون.

باس لەوەکراوە چەندین ڕێکخستن هاوکاربوون لە گەڕاندنەوەی ئەم بنەماڵانە بۆ شەنگال.

پێشتر وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق ڕایگەیاندبوو، هەتا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەموو کەمپەکانی کۆچبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی دادەخرێن، وە تا کۆتایی مانگی تەموزیش هەموو کەمپی کۆچبەران لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراقیشدا دادەخرێن.