زیندانیەکی سیاسی کە پەشیمانبوونەوەی رەتکردەوە سەرلەنوێ رێگری لە ئازادبوونی کرا

ئازادکردنی زیندانی سیاسی ئادەم ئەر کە لە ژێر گوشاری دەربرینی پەشیمانیدایە، بۆ سێهەم جار دواخرا.

ئادەم ئەر لە زیندانی جۆری ئێڵی پانۆسی ئاگری راگیراوە. ماوەی سزاکەی تەواو بووە و مەرجەکانی ئازادکردنی مەرجداریشی تێدایە، بەڵام بۆ سێهەم جار ئازادکردنەکەی دواخرا.

ئازادکردنی ئەر پێشتر دوو جار بە پاساوی ئەوەی ناڵێت "پەشیمانم" هەڵپەسێردرا. ئەم جارەش واتە بۆ سێهەم جار ئازادکردنی ئەر بە هەمان پاساو دواخرا. ئەو بڕیارەش لەلایەن دەستەی کارگێڕی و چاودێری زیندان راگەیەندرا.

هـ. ب