کاندیدێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشایەوە
دوای ئەوەی ئەمیرحسێن قازیزادەی هاشمی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشایەوە، عەلی رەزا زاکانی کە ئەویش لە بەرەی بنەماخوازە توندڕەوەکانی دەسەڵاتە، کشانەوەی خۆی راگەیاند.
دوای ئەوەی ئەمیرحسێن قازیزادەی هاشمی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشایەوە، عەلی رەزا زاکانی کە ئەویش لە بەرەی بنەماخوازە توندڕەوەکانی دەسەڵاتە، کشانەوەی خۆی راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە رۆژی پێنج شەممە بڵاوکرایەوە، هاشمی تەمەن ٥٣ ساڵ رۆژی چوارشەممە لە وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمی داوای کشانەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار پێشکەش کردووە.
هاشمی کە یاریدەدەری سەرۆککۆماری پێشوو ئیبراهیم رەئیسی بوو، بە بێ ئەوەی پشتیوانی بۆ هیچ یەک لە کاندیدەکان دەرببڕێت لە پرۆسەکە کشایەوە.
هاوکات عەلی رەزا زاکانیش کە کاندیدێکی دیکەی بنەماخوازە توندڕەوەکانە وێڕای راگەیاندنی کشانەوەی خۆی داوای لە دوو کاندیدی سەرەکی بنەماخوازان واتە محەمەد باقر قاڵیباف و سەعید جەلیلی کردووە هاوپەیمانی پێکبهێنن و رێگری بکەن لە هاتنە سەرکاری حکومەتی سێهەمی حەسەن روحانی.
تائێستا هەواڵی کشانەوەی زاکانی بە فەرمی لەلایەن وەزارتی ناوخۆوە رانەگەیندراوە.
هـ . ب