پارت و رێکخراوە کوردیەکانی ئەوروپا: بەشداری لە چالاکیەکانی ١ی تشرینی یەکەم لەدژی رژێمی ئێراندا بکەن

پارت و رێکخراوە کوردیەکانی ئەوروپا داوایان لە کوردستانیان کرد بەشداری لە چالاکیەکانی ١ی تشرینی یەکەم لەدژی توندوتیژیەکانی رژێمی ئێران و بۆ پشتگیری لە راپەرینی گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن.

پارت و رێکخراوە کوردیەکانی ئەوروپا رایانگەیاند، سەدان ساڵە گەلی کورد بەرەنگاری کۆمەڵکوژی و پاکتاو و قڕکردن بووەتەوە و هۆکاری بەهێزی و بەچۆکدا نەهاتنی ئەو گەلەش بەرخۆدانە و داوایان کرد کوردستانیان لە ئەوروپا بەشداری لە چالاکیەکانی ١ی تشرینی یەکەمدا بکەن.

راگەیەنراوی پارت و رێکخراوە کوردیەکانی ئەوروپا بەم شێوەیەیە:

"سڵاو لە شەپۆلی ئەو بەرخۆدانەی لە وەڵامی ئەو کردە توند ڕەویەیەو نامرۆڤانەیەی  دڕندەییانەی بەرامبەر ژینا ئەمینی بەرپا بووە

 ئێمە وەک کورد هەمیشە بەشێکی گرنگ بووین لە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە بنەڕەتییەکان لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە مێژوودا چەندین یاخیبوون و شۆڕش لە ناخی میزۆپۆتامیا هەڵقوڵاوە و بۆ وڵاتان و گەلانی دراوسێ تەشەنەی سەندووە.

 لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین تا ڕاپەڕینەکانی باکوور و ڕۆژاوا و باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەلی کورد بۆ ماوەی هەزاران ساڵ لە تێکۆشانەدا باجێکی قورسی داوە، بەڵام هەرگیز کۆڵیان لە دۆزی ئازادی نەداوە و ملکەچی زوڵم و زۆرداری  رژێمەکانیش نەبووە

سەدان ساڵە  هەتا ئەمڕۆ گەلی کورد بەرەنگاری کۆمەڵکوژی و پاکتاو و قڕکردن بووەتەوە و هۆکاری بەهێزی و بەچۆکدا نەهاتنی ئەو گەلەش بەرخۆدانە چ لە بەرەکانی جەنگ و چ لە ناوخۆی زیندانەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر.

لە دوا شەپۆلی خۆڕاگریشدا کە لە دژی ئەو زوڵم و زۆرداریانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرامبەر بە (ژینا ئەمینی) ئەنجام دراون، دیسان کورد پێشەنگایەتی یاخیبوون و خۆڕاگری لە دژی هێزە دواکەوتووەکانی کۆماری ئیسلامی دەکات

شەهیدکردنی دڕندانەی ژینا ئەمینی لە سەرەتادا ناڕەزایی ئەندامانی بنەماڵەی لێکەوتەوە و لە شاری سەقزەوە بانگەوازیان لە گەلی خۆیان کرد، لە دەیان شاری گەورە و بچوکی ڕۆژهەڵات و ئێرانیشەوە وەڵام درایەوە و گۆڕا بۆ یاخیبوونێک کە هەر لەسەرەتاوە کاریگەریەکی مەزنی هەبووە

کوژرانی ژینا ئەمینی گۆڕا بۆ خەباتێکی هاوبەش و ناڕەزایی ملیۆنان کەس کە پێکەوە خواستەکانی ئازادی و دیموکراسی خەڵکی ئێران و بەتایبەت گەلی کوردیان دەربڕی.

ئەم سەرهەڵدانەش بە دروشمی ژنان-ژیان-ئازادی و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر، کوردستان ڕووناکی و چاوی ئێرانە" سنوورەکانی وڵاتەکەی بەزاند و بە جیهاندا تەشەنەی کرد. لەم پرۆسەیەدا کە جیهان پێیدا تێدەپەڕێت، ئەم دەستکەوتانە زۆر بەنرخن و ژن و پیاوی کورد و نەتەوە جیاوازەکان بەشداری لە سەمای یاخیبوون لە دژی دەسەڵاتە سەرکوتکار و دیکتاتۆرەکان دەکەن. دیواری ترس لە دژی ڕژێمی مەلاکانی ئێران بۆ یەکەم جار شکا و ئەو نەتەوانەی کە بە هۆی سیاسەتی شۆڤێنیزمەوە لە یەکتر جیابوونەوە، لە یەکتر نزیک بوونەوە

ئێمە وەک ڕێکخراو و لایەنە کوردستانییەکانی ئەوروپا لە خوارەوە واژۆیان کردووە، بانگەوازیمان بۆ هەموو کوردستانیان ئەوەیە کە لە هەر شوێنێک بن، لە پێناو داخوازی و ڕاپەڕینە ڕەواکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتدا ڕابنە سەرپێ

ئێمە وەک پارت و ڕێخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا لە ۰۱/۱۰/۲۰۲۲ لە زۆرێک لە شار و ناوەندەکانی ئەوروپا و کەنەدا و ئوسترالیا چالاکی دژی هێرشە سەرکوتکاریەکان بۆ سەر رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رێکدەخەین. لەم سەردەمە ئاوەرتەیەدا پێویستە سەرجەم کوردستانیان و هەرکەسێک کە پاڵپشتی دیموکراسی و ئازادی و ئازادی ژن دەکات بەشداری گردبوونەوە و ڕێپێوان و خۆپیشاندان جەماوەریەکان  بکات

وڵات و هەرێمی چالاکیەکان؛

ئەڵمانیا: کۆڵن، فرانکفۆرت، هامبۆرگ، بەرلین، هانۆڤەر

هۆڵەندا: ئەمستردام، ڕۆتەردام

بەلچیکا: برۆکسل

ئینگلتەرا: لەندەن، شێفیڵد

سوید: ستۆکهۆڵم، یۆتۆبۆری، ئێسکیلستۆنا

نەرویج: ئۆسلۆ

فینلاند: هێلسنکی، تورکو

ئوسترالیا: سیدنی

فرانسا: پاریس

نەمسا: ڤیەنا

یونان: ئەسینا

کەنەدا: تۆرۆنتۆ

سویسرا:

ئیتاڵیا :ڕۆما

قوبریس

پارت و ڕێخستنە کوردستانیەکان لە ئەوروپا

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کوردستان - ئەوروپا

تەڤگەری ژنانی کوردستان- ئەوروپا

حیزبی شیوعی کوردستان - باشور

کۆنگرەی ستار؛ ڕێخستنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا - ئەوروپا

حیزبی زەحمەتکێشان - باشور

پادێ - پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی

تەڤگەری ئازادی

پەیەدە-پارتی یەکێتی دیموکرات

پەدەکە-س - پارتی دیموکراتی کورد - سوریا

پارتی چەپی کورد - سوریا

تەڤگەری نوژەنی کوردستانی - سوریا

پارتی چەپی دیموکراتی کورد - سوریا

ئەلپارتی - پارتی دیموکراتی کورد - سوریا 

پارتی چەپی دیموکرات - سوریا

پارتی ڕێکەوتنی کورد - سوریا

پارتی چاکسازی کورد - سوریا

پارتی سەووزی کوردستان - سوریا

پارتی دیموکراتی کوردستانی - سوریا

پارتی کۆمونیستی کوردستانی - سوریا

پیک - پارتی ئیسلامی کوردستان

کەکەپە ، پارتی کۆمونیستی کوردستان

بزوتنەوەی کاوە

پەژاک - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

کۆدار - کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان

کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان

پلاتفۆرمی هۆرام

پلاتفۆرمی زاگرۆس

پلاتفۆرمی یارسان

یاری کورد

پارتی دیموکراتی پێشڕەوی کورد - سوریا

تەڤ-چاند/ تەڤگەری چاند و هونەری کوردی

گێمایندەی کوردستان - شتوتگارت

فێدا - فیدراسیۆنی عەلەوی کوردستانی

ناڤ-یەک / ناوەندی مال ی کۆمەڵی ئێزدی

کوردستان سێنتروم - بەرلین

چیک - چڤاکی ئیسلامی کورد

ئینستیتیۆی کوردی - ئەڵمانیا

ئینستیتیۆی کوردی - بروکسل

مەشەدە - مەجلیسی شەنگاڵی دەرەوەی وڵات

یەمەکە - یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

یەکێتی ئێزدیانی سوریا

گێمایندەی کوردی بەرلین - براندنبورگ

کۆمەڵەی شورای ژنانی ئێزدی

فۆڕومی کوردی - ئەڵمانی لە درێسدن

کۆنگرەی خەڵکی میزۆپۆتامیا

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا

ئەسۆسیاسیۆنی مافی مرۆڤی کوردستانی

کۆمەڵەی کوردی بۆ پێکهێنانی یەکێتی

پارتی ڕۆژ

ف.ق"