لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا و لە بەردەم دیوانی دادی لاهای بە رێکخستنی چالاکییەک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەر گەلی کورد ئیدانە کرا و داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا. هەروەها لە چالاکییەکەدا پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتنی زنیدانیان کرا، کە لە دژی گۆشەگیریی بەڕێوەی دەبەن.
کاتی پیری پەرلەمانتار و ریپۆرتەری تورکیا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لە چالاکییەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، پشتیوانی لە سیاسەتمەداران و کوردان دەکات، کە لە دژی ئینکار و گۆشەگیریی سەر زیندانەکان بەرەنگاری دەکەن.
کاتی پیری راشیگەیاند، لە هۆڵەندا بێ خەمییەک بەرامبەر بە تێکۆشان و مافەکانی گەلی کورد هەیە، بەڵام ئەم چالاکییانە گرنگییەکی زۆر گەورە و کاریگەریان هەیە.
ریپۆرتەری تورکیا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا وتیشی، لە هۆڵەندا و پەرلەمانی ئەوروپا بۆ تێکۆشانی دیموکراسی و مافی گەلی کورد هەرچیەکی لە دەست بێت ئەجام دەدەدات و ئەوەشی وت، "رۆژی دووشەممە لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش نامەیەک بۆ تورکیا دەنێرن. لە نامەکەدا داوا لە تورکیا دەکرێت، بە خێرایی بڕیاریەکەى دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش جێبەجێ بکات".
پیری داوای لەو فراکسیۆنانە کرد، کە پشتیوانی لە نامەکە دەکەن و داواشی لە هۆڵەندا کرد، کە بە هەستیارییەوە بەرامبەر بە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان بجوڵێنەوە.
چالاکییەکە لە دوای وتەکانی پیری و خوێندنەوەى راگەیاندراو و وتنەوەی دروشم بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی پێهات.
ژ.ت