تەجەشە: دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا، بەرخۆدان مەزن دەکەین
کۆردیناسیۆنی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەوروپا بانگەوازی لە هەموو گەنجان کرد، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا و حەلەب و مەنبەج هەڵوێست بنوێنن.
کۆردیناسیۆنی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەوروپا بانگەوازی لە هەموو گەنجان کرد، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا و حەلەب و مەنبەج هەڵوێست بنوێنن.
کۆردیناسیۆنی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا و حەلەب و مەنبەج ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. تێیدا دووپاتکراوەتەوە ئامانجی تورک لە هێرشەکە تەنها حەلەب نییە، بەڵکو دژی تەواوی دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوایە.
تەجەشە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەرمەزار دەکات و ڕایدەگەیەنێت بەرخۆدانی گەل سەردەکەوێت.
پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکەین
تەجەشە ڕایدەگەیەنێت دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە زیهنیەتێکی دوژمنکارانە بەرامبەر ئازادی و دەسکەوتەکانی گەلی کورد مامەڵە دەکات، لەناوبردنی ئەم زیهنیەتە ئەرکی گەنجان و ژنانە، دەڵێت: "دژی هێرشە ترسنۆکەکانی داگیرکاری، ئێمە پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکەین و ئاڵای دادپەروەری بەرز دەکەینەوە! وەک تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ سوێند دەخۆین تا دوا دڵۆپی خوێن گەل و خاکەکەمان بپارێزین. لەم ڕێگەیەدا بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ و قارەمانێتی شەهید ئاسیا و شەهید ڕۆژگەر، شەڕ بەرفراوان دەکەین و فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە".
ئاماژە بەوە دەکات بە بوێریی گەنجان و پێشەنگایەتی ژنان شۆڕشی ڕۆژئاوا بەدەست هات و چەتەکانی داعش شکێنران و دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک مێژوو نوسرایەوە، ئێستەش کاتی ژیاندنەوەی هەمان ڕۆحیەتە، دەڵێت: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە حەلەب سنووردار نابێت، تەواوی هەرێمەکە و تێکۆشانی ئازادیی گەلان دەکاتە ئامانج. ئەم هێرشە لە چوارچێوەی پلانی لەناوبردنی ئیرادە و شۆڕشی گەلی کوردە. بەڵام مێژووی نیشانی داوە، بە بەرخۆدانی ڕێکخراوی گەل و گەنجان، فاشیزم تێکدەشکێت. ئەمڕۆ نۆرەی ئێمەیە ئەرکی مێژوویمان بەجێ بگەیەنین".
بانگەواز لە گەنجانی ئەوروپا دەکات
تەجەشە بانگەواز لە گەنجانی نیشتەجێی ئەوروپا دەکات ببنە دەنگی گەلەکەیان و لە هەموو جێیەک تێکۆشان دژی فاشیزم مەزن بکەن، دەڵێت: "ئەم خاکە بە بەرخۆدان دژی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا و بەرپرسیارێتی پاراستنی لەئەستۆی هەموومانە. ئیتر کاتی ڕژانە شەقامەکان و مەزنکردنی بەرخۆدان و پاراستنی ئازادییە! بۆ وەستاندنی فاشیزم، لە هەموو جێیەک چالاکی ئەنجام بدەن!".