هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

یەکینەکانی تۆڵە چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی لیجە لە ٤ شاری کوردستان و تورکیا چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی لیجە وتی، "ڕۆژ ڕۆژی بەرخۆدان و ئازادیە" و بەو شێوەیە لە کوردستان و تورکیا چالاکی ئەنجامدا.

چالاکیەکانی ئیزمیر و ئەستەنبوڵ

یەکینەکانی تۆڵە رایگەیاند، لە ٢٩ی کانونی دووەم لە ناوچەی پیشەسازی تۆربالی ئیزمیر کۆگایەکی نەکادپەرستە تورکە ئاکەپەتیەکان سووتێنراوە.

هەروەها لەبارەی چالاکەکانی ئەستەنبوڵ باسی ئەوەکرا، ٢٧ی کانونی دووەم لەپەندیکی ئەستەنبوڵ لەدژی قولەی پاسەوانی سەربازی بە تەقەمەنی دەستی و چەکی سووک چالاکی ئەنجامدراوە و دوو سەربازی دوژمن برینداربوون و زیان بە قولەکە کەوتووە.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا، لە چەکمەجەکۆیی ئەستەنبوڵ، ٢٩ی کانونی دووەم ئۆتۆمبێڵی پۆلیس سووتێنرا.

وان و ئێلح

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید لیجە رایگەیاند، یەکینەکانیان لە رێگای ئارموش و ئارتەمێنتی وان، ٣ کەسیان سزاداوە و هوشداریان پێداوە کە خزمەتی دوژمن دەکەن.

لەبارەی چالاکیەکانی ئێلح باسی ئەوەکرا، ٢١ی کانونی دووەم لە گەڕەکی باییندر و شافاک دوو کەس کە بە ناوی وڵاتپارێزیەوە خۆیان دەناساند و لە پراکتیکدا خزمەتی دوژمنیان دەکرد، سزادران.

ف.ق