ئەندامانی سەندیکای سی ئێن تی ٣٠ چالاکیان بۆ ژینا ئەمینی ئەنجامدا

گروپێک لە ئەندامانی سەندیکای سی ئێن تی ٣٠ (CNT30) لە شاری نیمسی فەرەنسا بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لە ئێران چالاکیان ئەنجام دا.

چالاکیی ئەندامانی سەندیکای سی ئێن تی ٣٠ (CNT30) لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری نیمس دەستیپێکرد. لەوێ لەبەیاننامەیەکدا پەیامی پشتیوانییان بۆ ڕاپەڕینی گەلی ڕۆژهەڵات و ئێران نارد.

لە چالاکییەکەدا سەبارەت بە تێکۆشانی ژنان لە رۆژهەڵات و ئێران نامیلکە دابەشکرا.

پاشان ئەندامانی سەندیکاکەی بە سروود کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ژ.ت