لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ئەرداڵ شاهین لە یەپەسە ژن ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول و لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە ناوچەی عومرانیەی ئیستەنبووڵ لە دژی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا و ئاگریان لە بارەگای گروپێکى میلیشیاکانی ئولکو بەردا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو گروپە نەژادپەرستە ڕۆڵی چەتەکانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەگێرێت و لە کوردستان و تورکیا کاری نەژادپەرستانە ئەنجام دەدات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "بە ناوی یەپەسە و یەپەسە-ژنەوە، ئێمە لێپرسینەوە لە رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەکەین، کە مەرگ بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنێت، چالاکیی ئەمڕۆمان لە ئیستەنبوڵ لەسەر بنەمای تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان ئەنجامدراوە. ئێمە لە ئامانجەکەماندا ڕوونین و فاشیزم تێکدەشکێنین".
ژ.ت