ئومید ئۆزداغ وەزارەتی بەرگریی بە درۆ خستەوە: لە تەمووزدا ٤٤ سەربازمان کوژراون

ئومید ئۆزداغ دەوڵەتی تورکی بە درۆ خستەوە، کە هەوڵ دەدات زیانە گیانییەکانی بەرامبەر بە گەریلا بشارێتەوە. وەزارەتی بەرگری بانگەشەی کردبوو کە لە تەمووزدا ٣ سەربازیان کوژراون، بەڵام ئۆزداغ دانی بەوەدا نا کە ٤٤ سەربازییان کوژراون.

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامن. دەوڵەتی تورک کە لە بەرامبەر گەریلا زیانی گیانی قورس دەدات، زیانەکانی لە رای گشتی دەشارێتەوە. سەرۆکی گشتی پارتی زەفەر کە پارتێکی نەژادپەرستە ئومێد ئۆزداغ لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەی لە ئیستەنبوڵ دانی بە زیانە گیانییەکانی سوپای دەوڵەتی تورکدا نا.

ئۆزداغ دانی بەوەدا نا کە ٤٤ سەربازیان کوژراون

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا ئۆزداغ لە قسەکانیدا باسی لەوەکردووە، کە لە مانگی تەمووزدا لە باکوری عێراق ٤٤ سەربازیان کوژراون. ئۆزداغ لەو بارەوە وتی، "ئەمساڵ تەنیا لە مانگی تەمووزدا لە باکوری عێراق، لە هەرێمی پەنجە-قوفڵدا ٤٤ شەهیدمان هەبووە. ئەمە جگە لە ١٠ بریندار.

وەزارەتی بەرگریی رایگەیاندبوو ٣ سەرباز کوژراون

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورک لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو لە مانگی تەمووزدا ٥ سەربازیان مردوون. یەکیان لە سۆمال، یەکێکی دیکەشیان لە سوریا بە جەڵتەی دڵ. ٣ سەربازیش کە یەکێکیان سەرهەندگی پیادە عەبدوڵا جەم دەمیرکان، دوو ئەفسەریش بە ناوەکانی بەهادر رزوان تالای و جەبرائیل ئاچار لە 'ئۆپراسیۆنی پەنجە-قوفڵ' مردوون.

هەپەگە رایگەیاندبوو کە ٥٦ سەربازی داگیرکەر سزادراون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەش لە ئامارەکەی مانگی تەمووزدا رایگەیاندبوو، کە ٥٦ سەرباز سزادراون.