ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ بەردەوامە. بە فەرمان و بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، بۆ شارەوانی قەیوم دانرا. ئیشکگرییەکە بە دروشمی، "ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە ٢٥ی حوزەیرانەوە لەبەردەم پارێزگای جۆلەمێرگ دەستیپێکردووە، و لە ڕۆژی ٣هەمدا بەردەوامە. گروپەکان لە ناوچەی ملازگاری موش و ناوچەی وەستانی وانەوە هاتبوون و نەوبەتەکەیان بەدەستگرت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی جۆلەمێرگ ئۆنوور دوشونمەز و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی جۆلەمێرگ بەخێرهاتنی شاندانەیان کرد.
بە چەپڵە بەرەو شوێنی ئیشکگرییەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و پانکارتی، "ئێمە گۆشەگیری هەڵدەگرین و قەیومەکان دەنێرینەوە" هەڵکرا. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "جۆلەمێرگ خاکمانە، شارەوانی کارمانە"، "جۆلەمێرگ هی ئێمەیە، شارەوانی هی ئێمەیە"، "بژی بەرخۆدانی جۆلەمێرگ" و "بەرخۆدان ژیانە" بەرزکرانەوە.
لەمیانەی چالاکییەکەدا محەممەد ساڵح ئۆزدەمیر ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئەلباک قسەی کرد و وتی: "ئەوان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دانانی قەیومەکان هاتوونەتە ئێرە و تا بەدەست هێنانی سەرکەوتن بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان ئێمە هەڵوێستی ناڕەوا و نایاسایی قەیومەکان قبوڵ ناکەین.
دواتر گرووپەکە نەوبەتەکەیان لە گرووپی دووەم وەرگرت و بەرەو بارەگای دەم پارتی ڕێپێوانیان کرد.