ژنانی تیشکی ڕۆژ لە ٨ شار چالاکی ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ رایگەیاند، لە ٨ شاری چالاکی ئەنجامداوە و ژمارەیەکی زۆر کارگە، کەشتی و ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، بۆ یادکردنەوەی 'شەهید ڕۆژ چارچەلا' چالاکی ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "هەڤاڵ ڕۆژ لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرەی پێشەوەدا بەرخۆدانی کرد و بە بەرخۆدانەکەی وەک هەزاران هاوڕێی مێژووی نووسیەوە و لەپێنار گەل و خاکەکەی شەهید بوو."

بەپێی راگەیەنراوەکە ئەم چالاکیانە ئەنجامدراوە.

"لە ٢٥ی کانونی دووەمدا لە ناوجەی کەشانی ئەدرنە ، فرۆشگایەکی جلوبەرگ و لە تەکرداغ ٣ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.

لە هەمانکاتدا لە ئەستەنبوڵ، لە ئۆپڵ پلازا، ٨ ئۆتۆمبێڵ بە تەقەمەنی سووتێنران. هەروەها هەمان ڕۆژ لە باندرمای بالیکەسیر ٢ کەشتی کە بۆ کاری نائەخلاقی بەکاردەهێنران، سووتێنران.

لە ٢٧ی کانونی دووەمدا لە ساکاریا کۆگایەکی جلوبەرگ و لە بورسە ٣ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.

لە ٢٨ی کانونی دووەمدا لە ئیزمیتی کۆجائەلی، گەراخێکی مەهەپەییەکان و ٨ ئۆتۆمبێڵ و لە یالۆڤا کارگەیەک سووتێنران.

لە ٢٩ی کانونی دووەم لە ساکاریا، کارگەیەکی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا. لەهەمانکاتدا لە ئەستەنبوڵ لەدژی پۆلیس بە تەقەمەنی دەستی چالاکی ئەنجامدرا، ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیس زیانی بەرکەوت و پۆلیسێک برینداربوو."

ف.ق