ژینا ئەمینی لە سیدنی یادکرایەوە
ژینا ئەمینی لە دووەمین ساڵیادی کوشتنی لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.
ژینا ئەمینی لە دووەمین ساڵیادی کوشتنی لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.
کچە کورد ژینا ئەمینی پێش ٢ ساڵ بە پاساوی نەپۆشینی حیجاب ئەشکەنجە درا و کوژرا، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی شاری سیدنی ئوسترالیا (نەجەکەدە) بە چالاکییەک یادکرایەوە.
لە بەڕێوەبەرانی نەجەکەدە ڕوناهی قەندیل لە یادەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند تێکۆشانی ئازادی و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کە بەرئەنجامی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەریهەڵدا، ئێستە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و لە سەرانسەری جیهان بۆتە جێگەی هیوای هەمووان.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ئوسترالیا بروسک ئایڤەری ڕایگەیاند فەلسەفەی ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو مرۆڤایەتی پێشکەوتووخواز و بەتایبەت گەلی کورد، گرنگ و کاریگەرە، ئاماژەی بەوە کرد پاش شۆڕشی ڕۆژئاوا و شۆڕشی ژینا، ڕەوشێکی گەردوونی بەدەستهێناوە.
دوای پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی ژینا ئەمینی، چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.