دەوڵەتی تورک ١٠کەسی دیکەی لە عەفرین ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لانی کەم ١٠کەسی دیکەیان لە عەفرین ڕفاند.

سەرچاوە هەرێمیەکان لە عەفرین ڕایانگەیاند کە چەتەکانی پۆلیسی سەربازی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٦ هاوڵاتیان لە شاری جندرێس ڕفاندووە

بەگوێرەی سەرچاوەکان ناوی ٢ کەس لە ڕفێندراوەکان لە گوندی خاڵتا و کەسێک لە گوندی مەرانیە و ٢ کەسی دیکەش لە گوندەکانی کورا و مستەفا شکری بووە.

بەگۆێرەی هەمان سەرچاوه چەتەکان ڕفێندراوەکانیان بردووته بەندیخانەی مارات له عه فرین و بۆ هەریەکیان داوای بڕی ٢هه زار دۆلار له که سوکارەکانیان دەکەن بۆ ئازادکردنییان

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند کە چەتەکان هەفتەیەک لەمەوبەر هاووڵاتیەکی دیکەیان بەناوی محەممەد هەنان تەمەن ٣٧ ساڵیان لە گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرین ڕفاندووە ئێستا هیچ شوێنێکی دیار نییە.

هەروەها مانگێک لەمەوبەر چەتەکان هاووڵاتیەکی دانیشتووی گوندی جەلای شاری ڕێجۆ لە گەڕەکی ئەشرەفیە ڕفاندووە.

چەتەکان هەروەها مستەفا شەعبان تەمەن ٤٠ساڵی و خەلیل شێخ سیدییان لە گوندی بادینای شاری مابەتا لە عەفرین ڕفاندووە.