بە دیمەن

ڕێپێوانی درێژمەودا لە شاری ئەسەن بەردەوام بوو

ڕێپێوانی درێژمەودا بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد لە چوارەمین ڕۆژیدا لە شاری ئەسەن بەردەوام بوو.

ڕێپێوانی درێژمەودا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ

ڕێپێوانی درێژمەودا کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە لە شاری ئەسەن بەردەوام بوو. گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیستەکان لە گۆڕەپانی هیرشلاندپلاتز کۆبوونەوە و نزیکەی ١٧کیلۆمەتر ڕێپێوانیان کرد.

چالاکییەکەی گەنجان سەرەڕای گەمارۆدانی پۆلیس بە بڕیار و ئیرادەی بەرزەوە بەردەوام بوو.

لە کاتی ڕێپێوانەکەدا گەنجان بەبەردەوامی بڵاوکراوەکانیان بە زمانی ئەڵمانی خوێندەوە و گۆشەگیریی ئیمرالی-یان بۆ دەوروبەر ڕوون کردەوە.

لە میانەی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ " بەبەردەوامی لە شەقامەکانی ئەسەن وترانەوە.

جێی ئاماژەیە ڕێپێوانی گەنجان سبەینێ لە دویسبورگ کۆتایی پێدێت.