هاووڵاتیانی منبج بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
هاووڵاتیانی کانتۆنی منبج بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
هاووڵاتیانی کانتۆنی منبج بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
دەستپێشخەری سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان-کانتۆنی منبج و کۆمەڵەی ژنانی منبج بۆ ئیدانەکردنی سیستمی قڕکەر و ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بەڕێوە برد.
بەسەدان کەس لە هاووڵاتیانی شارەکە و دەوروبەر کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەربازی و پارتە سیاسییەکان و هەروەها شێخ و گەورەی هۆزەکان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆمین، ئەنجوومەنەکان و شەڕڤانانی برینداری شەر و کەسوکاری شەهیدان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
ڕێپێوانکەران وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی داوای ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان یان بەرز کردەوە و بەردەوام دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و " بڕووخێ فاشیزمی تورک" یان دەوتەوە.
لە چالاکییەکەدا ئەندامی فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕ گیڤارا ئەلزان سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکەری ئیمرالی ئیدانە کرد و وتی: "تورکیا بەرەنگاریی پڕۆژە دیموکراتیکەکان دەبێتەوە، بەتایبەتی ڕێگری لە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشکەش کراوە دەکات. بە هێرشە دڕندەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەئامانج گرتنی ژێرخانی ناوچەکە دەیەوێت پڕۆژەکەمان لەناو ببات و گەل لە بیرۆکەکانی سەرۆک ئاپۆ دوور بخاتەوە بەڵام ئەو کەسانەی گرێدراوی بیرۆکە و فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆن، تا بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی بەرێزیان درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.
هەروەها سەنا ڕەجەب، ئەندامی دەستپێشخەریی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، ئەوان شوێنکەوتووی فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانن و وتی: "تا بەدی هێنانی ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادیی هەموو گەلانی جیهان، درێژە بە ڕێگای تێکۆشان و شۆڕش دەدەین."
چالاکییەکە بە دروشمی "بژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.