دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی ئامێدی تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرز لە شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران کرد.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی گوهەرزی لە شارۆچکەی ئامیدی لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆپباران کردووە.

بە پێی هەمان سەرچاوە ڕاگەیەندراوە کە چوار گولـلە تۆپ لە ناوەندی گوندی گوهەرزێ کەتووەتە خوارەوە، لەبارەی زەرەر و زیانەکانی تۆپبارانەکەوە تا ئێستا زانیاری زیاتر ڕانەگەیاندراوە.