ئەمینە شەنیاشار کە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، برایەوە ماڵەوە

ئەمینە شەنیاشار دوای چارەسەری لە نەخۆشخانەی گوڤەن ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە مێردەکەی و دوو کوڕی لە ساڵی ٢٠١٨ لە١٤ی حەزیران لە ئورفا لەلایەن ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە و خزمی ئەردۆغانەوە کۆمەڵکوژ کران، درێژەی هەیە.

شەنیاشار ئەمڕۆ دۆخی تەندروستی تێکچوو،کارمەندانی تەندروستی کە بە ئەمبوڵانس لەنزیک پەرلەمان جێگیرن بە پەلە شەنیاشاریان گەیاندە نەخۆشخانە.

پاشان گەیاندنی بە نەخۆشخانە دەرکەوت فشاری خوێنی هەستاوە، دوای ئەنجامدانی چارەسەری و پێدانی حەب و دەرمان، ڕەوانەی ماڵەوە کرا.