یەژەکە-ئەڵمانیا: لە پێناو ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ٣١ـەمین فێستیڤاڵی کولتووری بن

یەژەکە- ئەڵمانیا داوای لە هەموو لایەک کرد لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاراستنی کولتوور و زمانی خۆتان بەشداری لە فێستیڤاڵی کولتووری کورد لە ٢١ی ئەیلول دا بکەن.

بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند: "فێستیڤاڵی کولتووری کورد، ئەمساڵ بۆ ٣٢هەمین جار پیرۆز دەکەین، فێستیڤاڵەکە بە داخوازی سیاسی گەلی کوردەوە لە بەرامبەر سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکان دەبێتە بەرخۆدانێک لە دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژیی لەسەر کولتووری کوردی."

بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

"لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا، لەگەڵ هەڵمەتی ڕێبەرایەتی ٢٠٢٤، لەدژی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەرایەتی، هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکان و ئەردۆغانی فاشیست و حکومەتی ئاکەپە/مەهەپە کارتی سوور دادەنرێت. بە پێشەنگایەتی ژنان و ئیرادەی گەلان، هەشتی مارس و نەورۆز مەیدانەکان هەژیان و لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی باکوردا دەمامکی ئەردۆغان لە دژی سیاسەتە دووڕووەکان دەرکەوت و دەسەڵاتەکەی هەژاند.

سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لە دەرەوەی سنوور بە چەکی قەدەغەکراو ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات، دیسانەوە بەرامبەر تەڤگەری ئازادیی کورد تێک دەچێت. لەگەڵ هەموو ئەمانە شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ بنەماڵەی بارزانی، کە بە بەهاکانی گەلی کوردەوە بازرگانی دەکات و بەشدارە لەو هاوپەیمانییە دژ بە گەلی کورد. مێژوو جارێکی تر ئەم خیانەت و بەرخۆدانە پیرۆزەی تەڤگەری ئازادیی کورد لە دژی سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکانی تۆمار دەکات.

ڕێبەرایەتیمان بەتەنیا لەدژی دوژمن وەستایەوە، ئەمەش وای لە گەلی کورد کردووە کە لە هەموو کاتێک زیاتر متمانەی بەخۆی بەهێزتر بێت. دەبێت بەم هەڵوێستەوە خاوەنداری لە هەڵمەتی سەرۆکایەتی بکەین. هەروەها دەبێت خاوەنداری لە کەلتووری کورد و مێژووی کوردوە بکەین. بەم بۆنەیەوە داوا لە سەرجەم ژنان، گەنجان، گەلەکەمان، دامەزراوە و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان و هاوڕێکانمان دەکەین بەشداری لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتووری کوردی کە لە ٢١ی ئەیلول لە فرانکفۆرت بەڕێوەدەچێت بکەن. وەرن با هەموومان پێکەوە بە گۆرانی و سەماکانمان شان بە شانی یەکتر خاوەنداری لە دەوڵەمەندی کولتوورەکەمان بکەین."